فێرخوازانى شیکارى کیمیاى پزیشکى سەردانى نەخۆشخانەى سەردەمى تایبەت دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیای پزیشکى لە بەردەوامى چالاکیە مەیدانیەکانى بۆ ئاشناکردنى فێرخوازانى بەژینگە جیاوازەکانى کارکردن، لە شارى هەولێر سەردانێکى مەیدانى بۆ نەخۆشخانەى سەردەمى تایبەت ڕێکخست.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٦/٥/٢٠٢٣) بە سەرپەرشتی مامۆستا هاوکار حکیم عمر فێرخوازانى قۆناغی دووەم بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی سەردەم ڕێکخست و، لەلایەن ستافى نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا و، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەش و تاقیگەکانى نەخۆشخانەکە فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى کارکردنى ئامێرە پزیشکیەکانى تاقیگەکان کران، لەگەڵ جۆرى ئەو پشکنینانەى لە تاقیگەکان بۆ نەخۆشەکان دەکرێن.