Back
28 تشرینی یەکەم

لە مانگى هۆشیاری ڕوبەڕوبونەوەى شێرپەنجەی مەمک؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەى هۆشیارى

ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠٢٣) و، لە بەردەوامى هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستى هۆشیاری لەبارەى نەخۆشى شێرپەنجەی مەمک، گروپێک لە فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى ئامادەیی فینک تایبەت-یان لە شارى …

26 تشرینی یەکەم

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا؛ بەگەشتێکى زانستى شارى کراکۆڤ بەسەر دەکەنەوە

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنى ڕۆژانەیان لە وانە زانستیەکان، چالاکى جۆراوجۆریش لەگەڵ هاوپۆلەکانیان ئەنجام دەدەن. لەو چوارچێوەیەدا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ گروپی ESN ( تۆڕی فێرخوازانى ئیراسمۆس) …

26 تشرینی یەکەم

بەشی زانستی کۆمپیوتەر وۆرک شۆپێکی پەروەردەیی بۆ فێرخوازانى قوتابخانەی نێودەوڵەتی جیهان بەڕێوەبرد

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠٢٣) بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر وۆرکشۆپێکى بۆ فێرخوازانى قوتابخانەی جیهانی نێودەوڵەتی بەڕێوەبرد، کە تیایدا فێرخوازانى پۆلى هەشتەم بەشداریان تێدا کرد. لە وۆرکشۆپەدا، چەند …

26 تشرینی یەکەم

زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەکارییەکانى بۆ ڕەوانەکردنى گروپێکى دیکەى فێرخوازان بۆ خوێندن پۆڵندا دەستپێکرد

لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى و بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا، لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆکانى پۆڵندا، لە زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەکارییەکان بۆ ڕەوانەکردنى …

26 تشرینی یەکەم

لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین دیدار و کۆبونەوەى گرنگى ئەنجامدا

لە بەردەوامى بەشداریکردنى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە کۆنفرانسی ساڵانەى نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC)ى بەریتانى، چەندین دیدار و کۆبونەوەى زانستى ئەنجامدا. کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC) کە بۆنەیەکى …

26 تشرینی یەکەم

سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC) دەکات

پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەردانێکى زانستى گەیشتە ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC)، کە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بەشێکى …

26 تشرینی یەکەم

فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا دەستیان بەکۆرسەکانى خوێندن کرد

پێنچ فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان دەستیان بەکۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە کرد. لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، پێنچ فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر کە  پێکهاتون لە فێرخوازان (مریەم مەحمود …

26 تشرینی یەکەم

لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لەبارەی نوێترین ئامێرەکانی پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن و پشکنینە کیمیاییەکان بەڕێوەچوو

بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەهاوکارى کۆمپانیاى ستارلاپ وۆرک شۆپێکی لەبارەی نوێترین ئامێرەکانی پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن و پشکنینە کیمیاییەکان ڕێکخست. ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٣) بەشی زانستی  تاقیگەی پزیشکی-لە …

25 تشرینی یەکەم

فێرخوازانى کارگێڕی کار گروپێکى کۆمپانیاى بەرهەمهێنانی خۆراک و پاککەرەوە بەسەر دەکەنەوە

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی کارگێڕی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٤/١٠/٢٠٢٣) گروپێک لە فێرخوازان بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر بوشرا عەلى، گروپێکى کۆمپانیاى زێڕ بەرهەمهێنانی خۆراک و پاککەرەوەیان لە …

25 تشرینی یەکەم

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراق بڕوانامەى ڕێزلێنان پێشکەش بە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات

لە بەرانبەر بەشداریکردنى کاراییان لە خولى یەکەمی پیشانگە و کۆنفرانسی پەروەردەی نێودەوڵەتی عێراق، نەعیم العبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقى بڕوانامەى ڕێزلێنان پێشکەش بە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.  لە …