بەشی ژمێریاری گەشتێکی زانستی بۆ کۆمپانیای سیلکا لە شاری هەولێر ڕێکخست Categories بەشی ژمێریاری Date نیسان 24, 2024 ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری گەشتێکی زانستی بۆ کۆمپانیای سیلکا بۆ فێرخوازانى قۆنغى چوارەم ڕبەڕێوەبرد، بە ئامانجی ئاشناکردنی فێرخوازان بە سیستمی کارکردن و پەیوەندی بەشی دارایی لەگەڵ بەشەکانی تر. لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە بە سەرپەرشتی دکتۆر هاشم محمد بەڕێوەچوو، فێرخوازان بەگەرمی لە لایەن احمد شەهاب وەک بەڕێوبەری کۆمپانیای سیلکا پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکە، بۆ ئەوەش یوسف سامی باسى لایەنى ژمێریاری کۆمپانیاکە و سیستمی (ERP) بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەها ڕوونیکردەوە کە چۆن مووچە و باڵانس و بەیاننامەی داهات و باڵانسی تاقیکردنەوە ئامادە دەکەن. پاشان فێرخوازان سه ردانى به شى ديزاينيان كرد و، لەلایەن سیما عەبدولڕەحمان وەک بەڕێوەبەری بەشی دیزاین كورتەيەكي لەبارەى چۆنیەتى كاركردنى له بەشەکەیان بۆ فێرخوازان باسکرد. Share: University Press Previous post زانکۆى جیهان-هەولێر بە فیستیڤاڵێک ساڵیادى ڕۆژنامەگەرى کوردى کردەوە نیسان 24, 2024 Next post لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێنجەمین کۆنفرانسی زانستى نێودەوڵەتی لە بوارەکانى (ئەندازیارى گەیاندن و زانستەکانى کۆمپیوتەر) دەستى بەکارەکانى کرد نیسان 24, 2024 You may also like فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گەنجینەی هەولێر دەکەن تشرینی یەکەم 15, 2026 فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی خەزێنەی گشتیی کوردستانیان کرد تشرینی یەکەم 11, 2026 فێرخوازانی بەشى ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە ئەکادیمیای نێستڵە بەسەرکەوتویی تەواو دەکەن حوزهیران 29, 2026