ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ ساڵی 2017-2018
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date نیسان 17, 2019
له ژێر چاودێرى به‌ڕێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15 /4 /2019 كه‌رنه‌ڤاڵى ده‌رچوونی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ ساڵی 2017-2018 به‌ڕێوه چوو، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی زانكۆكان و چه‌ندین ڕاگری زانكۆكان و ده‌یان مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تی ناسراو ..
كهرنهڤالهكه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد به‌خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان ،و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز له لایه‌ن به‌رێز (د. عبد الستار كریم سعید ) ، پاشان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه ووته‌كانى خۆیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد :
1- ووته‌ى به‌خێر هاتن له‌لایه‌ن پ . ى . د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهرهبان
به‌رێز وه‌زیری خوێندنی باڵا وتویژینهوهی زانستی
به‌رێزان به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم وپارت ولایه‌نه سیاسی یه‌كانی كوردستان
ده‌رچووانی ئازیز … مێوانانی خۆشه‌ویست
ئه‌م كاته‌تان باش….
پێشه‌كی ده‌مه‌وێت به‌ناوی خۆم وئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و گشت مامۆستایان وكارمه‌ندان وقوتابیان وخوێندكارانی زانكۆی جیهانه‌وه به‌خێر هاتنی گه‌رمی یه‌كه یه‌كه‌ی میوانان وبه‌رپرسانی حكومی وحزبی وكه‌سایه‌تیه‌كان بكه‌م بۆ ئاماده‌بوونتان له ڕێوه‌ڕه‌سمی ئاهه‌نگی خولی هه‌شته‌می ده‌رچووانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر .
خوشه‌ویستان : زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئه‌مرۆ (1291) ده‌رچوو له (15) به‌شی زانستی جیاواز بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018) كه به زانست ومه‌عریفه‌ت په‌روه‌رده‌كراون پێشكه‌شی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كات .
ده‌رچووانی خولی هه‌شته‌می زانكۆی جیهان – هه‌ولێر : ئه‌مرۆ له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه زانستییه‌دا و له دوای چوار ساڵ خوێندن و ماندووبونی شه‌و و رۆژ و له كۆتایی ڕه‌نج وشهونخۆنی ساڵانێكی پر له كۆشش وماندوبوون ، به‌و په‌ڕی خۆشى و شانازییه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم به هه‌موو توانا و هێزتانه‌وه خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌مان میله‌تی كورد بكه‌ن كه ساڵانێكی درێژه قوربانی داوه تاوه‌كو ئێوه بگه‌ن به‌م رۆژه له ژێر ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان ئاهه‌نگی ده‌رچوونتان بگێرین.
پیرۆزبێت رۆژی ده‌رچوون و بڕوانامه‌كانتان … سوپاس و ڕێز و پێ‌زانین بۆ مامۆستاكانتان كه به گیانی له خۆبردووی درێغی یان نه‌كرد له گه‌یاندنی په‌یامی زانست و نیشتیمان په‌روه‌ری و گۆشكردنی ئێوه به دوا داهێنانی زانستی سه‌رده‌می و مرۆڤایه‌تی .
مێوانانی خۆشه‌ویست : له بواری په‌یوه‌ندی یه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه ، زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئه‌ندامه له یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی و چه‌ندین رێككه‌وتن نامه‌ی مۆركردوه به‌مه‌به‌ستی هاوكاری زانستی و رۆشنبیری و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی زانستی و خوێندن له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ناوچه‌كه و جیهان و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ی له پێناو پێشخستنی زیاتری پرۆگرامی خوێندنیش هه‌میشه له رێككه‌وتن و مۆركردنی یاداشتنامه‌ی لێك تێگه‌یشتن داده‌بێت و به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆشش دایه بۆ هێنانی مامۆستای بیانی و نێوده‌وڵه‌تی , له ناوخۆشدا زانكۆكه‌مان چه‌ندین سه‌نته‌ر و نووسینگه‌ی راوێژكاری هه‌یه كه به به‌رده‌وامی خول و ڕاهێنان ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆكه‌مان بۆ هه‌ر داموده‌زگایه‌كی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت كه بیه‌وێت په‌ڕه به توانای كارمه‌ندانی بدات , له‌م سه‌نته‌رانه‌ی له زانكۆكه‌مان هه‌ن: (سه‌نته‌ره‌ی جێنده‌رناسی , سه‌نته‌ره‌ی توێژینه‌وه , نوسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری , سه‌نته‌ری رۆشنبیری، كهریهر سه‌نته‌ر , سه‌نته‌ری زمان ، سه‌نته‌ری (ICDL) بۆ به‌خشینی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) .
ئازیزان : زانكۆكه‌مان له بواری به‌رزكرنه‌وه‌ی كوالیتی خوێندن چه‌ند پرۆگرامێك په‌یره‌و ده‌كات له‌وانه ئهكریدهیشنی (ZEVA) كه وه‌رگرتنی ئه‌م ئهكریدهیشنه بۆ چه‌ند به‌شێكی زانكۆكه‌مان له هههنگاوهكانی كۆتاییدایه و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی (ISO) بۆ سه‌رجه‌م كاره كارگێرییه‌كانی زانكۆ و له بواری جێبه‌جێكردنی (بولونیا بروسیس) زانكۆكه‌مان هه‌نگاوه‌كانی ده‌ست پێكردووه و له ساڵی خوێندنی (2019-2020) ئه‌م پرۆسێسه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست : مایه‌ی خۆشحاڵیمانه سوپاسی بێ پایانی خۆمان پێشكه‌شی به‌رێز وه‌زیری خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستی بكه‌ین و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها سوپاسی خۆم ومامۆستایان وته‌واوی كارمه‌ندانی زانكۆ ئاراسته‌ی ( گروپی جیهان ) وه‌ك لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی جیهان وسه‌رۆكی ده‌سته به‌رێز دكتور نه‌وزاد یحیى باجگر ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ڕۆله ئه‌كتیڤ وكارایهى بینیویانهى له پشتگیری كردنی به‌رده‌وامیان بۆ زانكۆكه‌مان و پێشخستنی .
له كۆتایی دا ده‌رچووانی ئازیز جارێكی دیكه‌ش بڕوانامه‌ى ده‌رچوونتان پیرۆز بێ، هیوادارم له ژیانی پراكتیكی دا بۆ نیشتمان و ووڵات خونه‌ویست و لهخۆبردووبن .
2- ووته‌ى به‌ڕێز د. نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداریه‌تى زانكۆكانى جیهان كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
جێگه‌ى شانازیه و خۆشحاڵیه بۆ من له‌م بۆنه‌یه تایبه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام بۆ رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنى ده‌رچوانى زانكۆى جیهان 2017 – 2018 ، سوپاسى ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌م ، له‌گه‌ڵمان ئاماده‌ى رۆژێكن كه هه‌رگیز له‌یاد ناكرێت . من خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم كه رێزى خۆم بۆ ده‌رچوان ده‌رببڕم ، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌میندارانى زانكۆ سه‌ربه‌رزین به‌و دهسكهوتهى كه ده‌رچوان به‌ده‌ستیان هێناوه به ، هه‌م له بوارى ده‌سكه‌وتنى زانست له بوارى پسپۆڕیه زانستیه‌كه‌یان كه له زانكۆ وه‌ریان گرتوه وه هه‌م ئه‌و كارامهییهى كه له‌بوارى په‌یوه‌ندى كردن و كارى به‌كۆمه‌ڵا به‌ده‌ستیان هێناوه له بوارى و إنه لمن دواعی جگه له حه‌زكردن و دروست بوونى خولیاى خوێندن تا هه‌تا تیایاندا . من به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌م له داهاتوودا وه‌ك سه‌ركرده و رابه‌ر له بوارى یپسپۆڕیهكهى خۆیاندا بیانبینم.
دایباب و باوه‌گه‌وره‌و دایه‌گه‌وره به‌ڕێزه‌كان , سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌له‌ى كه به ئێمه‌تان دا بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانتان كاربكه‌ین . به‌ڕوونى دیاره كه رۆڵه‌كانتان ئه‌و بڕه پێویسته له سۆز و میهره‌بانى و پاڵپشتیه‌ى ئێوه‌یان به‌ده‌ستهێناوه كه نه‌وه‌یه‌كى گه‌نج و لێهاتوو و زیره‌كیان لێبه‌رهه‌م بێت ، كارایانه و لێهاتوانه كاربكه‌ن .
ئه‌م قوتابیانه پڕۆگرام و به‌رنامه‌یه‌ك ته‌واو ده‌كه‌ن كه كێبڕكێى پسپۆڕیه‌كانى له‌خۆ گرتوه ، وه‌ك كێبڕكێكانى بوارى پسپۆڕیى ئه‌ندازیاریى و بواره‌كانى تر‌ى وه‌ك یاسا و كارى بزنس و ته‌ندروستى گشتى . من دڵنیام له‌وه‌ى كه هه‌موویان ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنى باشیان به‌ده‌ست هێناوه و له داواى سه‌ركه‌وتنى مه‌زنتریان له داهاتوودا بۆ ده‌خوازم . پیرۆزبایى له هه‌مووتان ده‌كه‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ونخوونى و كاركردنهتان ، به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین وه‌ك بونیاتنه‌ره نوێكانى داهاتوو .
3- ووته‌ى به‌ڕێز ( د. یوسف گۆران ) به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
لەسەرەتاى وتاره‌کەیدا د. یوسف گۆران ڕایگەیاند ڕاستە ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ژیانی ئەکادیمیتانە لە زانکۆ، لە هەمانکاتدا دەستپێکی کاروانی ژیانی پیشەییتانە کە ئەمڕۆ هەرێمەکان پێویستی زۆری بە کەسانی دەوڵەمەند بە زانستی سەردەم هەیە بۆ ئەوەی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بازاری کاری هەرێمی کوردستان خزمەت بکەن، بۆیە لێرەوە سوپاسى زانكۆی جیهان دەکەین، كە توانیان بۆ ئەمساڵیش پۆلێك لە دەرچووان ئامادە بكەن بۆ بازاڕى كارى كوردستان، هەروەها هیوام وایە كە ئێوە هەروەک چۆن لە بوارى تیۆرى و کرداریدا لە ناو زانكۆدا نموونەى دەرچووى سەركەوتوو بوون وەها لە ژیانى پیشەیى خۆتاندا پێشەنگ و كارمەندى نموونەیى بن، هەروەک وتیشى ئاشکرایە کە ئێوە هەڵگری زانستن لە کۆمەڵێک بواری گرنگ و پەیوەست بە کاروبارەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان بۆیە ڕۆڵى ئێوە بایەخی تایبەتى خۆى هەیە لە ناو كۆمەڵگاکەماندا، هەروەها پیشەی داهاتووی هەر یەک لە ئێوەی دەرچوو پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە پایە گرنگەکانی بەڕێوەبردنی وڵاتمان هەیە هەر لە ڕووی دارایی و کارگێڕی و یاسا و گەلێک بواری گرنگی دیکەی پەیوەست بە پێشخستنی وڵاتەکەمان، لە ڕێگەی دڵسۆزیتان و پاراستنی بەها و پڕەنسیپە ئەخلاقیەکانی بواری کارکردن لە پیشەی داهاتووتان دەبن بە هۆکارێکی گرنگ بۆ پێشخستنی وڵاتەکەمان.
لەگەڵ دەست بەکاربوونماندا لە کابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان, ئەجێندا و ئەکشن پلانمان دانا بۆ بەرەوپێشبردنى سیستم خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و بەرزکردنەوەی کوالێتى خوێندن و گۆڕینى پڕۆگرامەکانى خوێندنى بەشە زانستیەکان بە جۆرێک لە گەڵ گۆڕانکاریەکان و پێشهاتەکانى دونیا‌و پێویستى بازارى کاری هەرێمی کوردستاندا بگونجێت و دەرفەتى هەلى کار بۆ دەرچووان بڕەخسێنێت. هەروەها وەزارەتەکەمان کاری کردووە لەسەر گۆڕینی سیستمی پێداگۆجی (ڕێگەکانى وانەوتنەوە) و باشترکردنى کوالێتى خوێندن و گرینگی‌دان بە کردنەوەى دەرگاى زانکۆکان بە رووى زانکۆ جیهانیەکان و ئەنجامدانى توێژینەوە و ئاشناکردنى مامۆستایان بە بنەماکانى خوێندنى باڵا و بەرزکرنەوەى ئاستى زانستیان و هاندانیان بۆ فێربوونى زمانە بیانیەکان.
هەر لە وتاره‌کەیدا د. یوسف گۆران ڕوو لە دەرچوانى زانکۆى جیهان باسى لە ڕیفۆرمەکانى وەزارەت کرد‌و ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ ستراتیژیەتێکی نوێی وەزارەتەکەمان ڕاگەیاند کە بریتبوو لە پڕۆژەی ( Bologna Process) وەزارەت هانی زانکۆکان دەدات کە سیستمی خوێندنی ئێستایان کە لە سەر بنەمای خوێندنی ساڵانە بنیات نراوە و سیستمێکی کۆنە، بە دەگمەن زانکۆکانی جیهان پەیڕەوی دەکەن، بیگۆڕن بۆ سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێس، دوای ڕاگەیاندنی ئەم ستراتیژیە نوێیەی وەزارەتمان، خۆشبەختانە بەشێکى زۆر لە زانکۆکان هەنگاوی گرنگیان نا بۆ جێبەجێکردنی سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێس بە جۆرێک کە لە ئێستادا زۆرێک لە زانکۆکان دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەم سیستمە و هەندێک لە زانکۆکان سەرجەم بەشەکانیان پەیڕەوی بۆلۆنیا پڕۆسێس دەکەن، جێبەجێکردنی سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێس و سەرکەوتنی سیستمەکە لەو زانکۆیانە دا پیشانیدا کە ئێمەش کەسانی پسپۆڕ و مامۆستای بە توانا‌مان لە زانکۆکانمان بە گشتی هەیەو کە هیچیان کەمتر نیە لە پسپۆڕانی زانکۆ جیهانیەکان، کە دەتوانن ئەزموونە سەرکەوتوەکانى وڵاتانی پێشکەوتوو بگوازنەوە بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها قوتابی و خوێندکارانیش دەتوانن لەگەڵ ئەم سیستمە بگونجێن و سەرکەوتن بە دەست بهێنن.
هەر لە درێژەی وتارەکەیدا د. یوسف گۆران ڕایگەیاند، وەزارەتەکەمان پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند کە بووە هۆی دروستبوونی پێشبڕکێی زانستی لە نێوان زانکۆکان کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆکانی کوردستان لە ڕیزبەندی زانکۆکانی نێودەوڵەتی، لێرەوە بە پێویستی دەزانم کە دەستخۆشی لە زانکۆی جیهان بکەم کە توانیان لە ریزبەندیەکە پلەیەکی باش بەدەستبهێنن و بە پێی دواین ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان دەکەونە گروپی یەکەمی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکى دیکەى وتاره‌کەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند هەر لە درێژەی بایەخەکانمان بە توێژینەوەی زانستی و هاندانی توێژەران بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ئاست بەرزو گرنگ و پەیوەندار بە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی جدی توێژەران لە بەرەو پێشبردنی زانست و مەعریفە لە هەرێمەکاماندا، لە هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتەکەمان هەستا بە ئەنجامدانی وۆرک‌شۆپێک بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی کە ئەم هەنگاوەشمان هەر لە ڕوانگەی بەرزکردنەوەی ئاستی توێژینەوەکان دەست پێکردووە و هیوا خوازین لە داهاتوودا ئەو ڕێنماییانەی کە دەردەچن ببن بە دەرگایەک بۆ هاندانی توێژەرەکانمان بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز و کاریگەر لە گۆڤارە زانستیە ئاست بەرزەکانی دوونیا کە توێژینەوەکانیان لەسەر بنەما و پێوەری ئاست بەرزی نێودەوڵەتی هەلدەسەنگێنرێت وەک پێوەرەکانی فاکتەری کاریگەری (Impact factor) و (Citation) و (H. Index).
لە کۆتایى وتاره‌کەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە بەشێکى زۆرى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان بونەتە تەواوکەرى پرۆسەى خوێندنى باڵاى کوردستان، بۆ ئەمەش دەستخۆشی لە زانکۆی جیهان کرد کە بە پێی دواین ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان توانیویانە پلەیەکی باش بەدەستبهێنن، هەروەک دووبارە پیرۆزبایى ئاڕاستەى مامۆستایان و دەرچووانیش کرد بەهیواى خزمەتکردنى بە هەرێمەکەمان
هه‌روه‌ها ده‌رچووانی زانكۆ سوێندی ده‌رچوونیان خوارد و ده‌ست كرا به دابه‌شكردنى خه‌ڵاتی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ له‌لایه‌ن نوێنه‌رى به‌ڕێز ان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆكانی جیهان و سه‌رۆكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر .
You may also like
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ڕادەگەێنێت
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆز پەیامێکى پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، ئەمەى خوارەوە دەقى پەیامەکەیەتى: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین …
لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەبارەى ڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە سیستمە تەندروستی و تاقیگەییەکاندا بەڕێوەچوو
بە چاودێری و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، هەردوو بەشی “شیکاریی تاقیگەیی پزیشکی” و ” پەرستارى تەندروستیی کۆمەڵ”، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦)، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتییان …
ڕۆژى (١٥/٥)ى هەموو ساڵێک یادى دامەزراندنى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانە ، بەو بۆنەیەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و مامۆستایان …
