به‌ڕێز دكتور نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى زانكۆكانى جیهان ( هه‌ولێر-سلێمانى-دهۆك) پیرۆزبایى له به‌ڕێزان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كات به بۆنه‌ى دەست بەکار بوونی به‌ڕێزیان لە حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date تەممووز 10, 2019
ئه‌مه‌ش ده‌قى پیرۆزبایى نامه‌كه‌یه:
به‌ڕێزان
کاک (مسرور بارزانی ) سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران..
کاک ( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران..
سەرجەم وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان –عێراق…
سڵاو و ڕێزى بێ پایه‌ن..
به‌ناوى خۆم و سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى و مامۆستایانى زانكۆكانى جیهان له ( هه‌ولێر-سلێمانى-دهۆك) گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین, به‌بۆنه‌ى دەست بەکاربوونی به‌ڕێزتان لە کابینەی نۆیەمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێزان سەرۆک و جێگر و ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان..
دڵنیاین له كارامه‌یى و لێوه‌شاوه‌یى به‌ڕێزتان بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى به‌هێزى ئارامى و ئاوه‌دانى و بوژانه‌وه‌ى زیاترى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا, به‌تایبه‌تیش بایه‌خدانى زیاتر به‌كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا‌و پەرەپێدان و دان به زانست و ته‌ندروستى و بوژانه‌وه‌ى زیاترى بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و ته‌واوى سێكته‌ره گرنگه‌كانى ژیان.
ئێمه‌ش وه‌ك ناوه‌ندى زانستى و خوێندنى باڵا, به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه پشتیوان و پشتگیرى به‌ڕێزتانین بۆ كابینه‌ى نۆیه‌م.
هه‌ربژین بۆ ئاوه‌دانى و بوژانه‌وه و سهقامگیرتركردنى هێمنى و ئارامى كوردستان.
براتان
دكتۆر نوزاد یحیى باجگر
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى زانكۆكانى جیهان
هه‌ولێر – 10/7/2019



