
بە بەشداریی 20 زانکۆی حکومی و تایبەت.. زانکۆی جیهان-هەولێر ئامادەیی تەواوى بۆ لەخۆگرتنی پاڵەوانیەتیی تۆپی پێی بچووککراوە نیشان دەدات
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان
- Date تشرینی یەکەم 4, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 01/10/2026، بە ئامادەبوونی نوێنەری زانکۆی جیهان-هەولێر، کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرهەمدار بە بەشداریی نوێنەرانی (20) زانکۆی حکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیەدا؛ پێشنیازێک خسترایەڕوو بۆ ئەوەی زانکۆی جیهان-هەولێر میوانداری و ڕێکخستنی پاڵەوانیەتیی تۆپی پێی بچووککراوە (مینی فوت بۆل – کوڕان) لە سەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد سەعید ئەحمەد، مامۆستا لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان وەک نوێنەری زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدار بوو. زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕێگەی نوێنەرەکەیەوە تیشکی خستە سەر ئامادەیی تەواوی زانکۆ بۆ میوانداریکردن و سەرپەرشتیکردنی چالاکی و بۆنە وەرزشییەکان لە سەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان؛ ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەو بایەخدانە ڕاستەوخۆیەی سەرۆکایەتیی زانکۆ بە چالاکی سەربەخۆی وەرزشیی دەیدات، لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گەشەپێدانی توانا و لێهاتووییەکانی فێرخوازان لە بوارە وەرزشییەکاندا و، دروستکردنی کەشێکی تەندروست بۆیان.
دوای ئاڵوگۆڕکردنی ڕا و پێشنیازەکان، بەشداربووان ڕەزامەندی و کۆدەنگیی تەواوی خۆیان لەسەر پێشنیازەکان دەربڕی و، بە کۆدەنگیی دەنگەکان پەسەند کران، بەپێی پێشنیازەکان ئەم پاڵەوانیەتییە وەرزشییانەی خوارەوە بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ھەردوو وەرزی خوێندنی یەکەم و دووەمی ئەمساڵدا لەم زانکۆیانەى خوارەوە ئەنجام بدرێن:
- زانکۆی سلێمانی: پالەوانیەتی تۆپی سەرمێز (کوڕان و کچان).
- زانکۆی زاخۆ: پالەوانیەتی تۆپی باسکە (کوڕان).
- زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر: پالەوانیەتی مەلەوانی (کوڕان).
- زانکۆی جیهان – هەولێر: پالەوانیەتی تۆپی پێی بچوککراوە – مینی فوتبۆل (کوڕان).
- زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر: پالەوانیەتی شەترەنج (کوڕان و کچان).



