بەچەند چالاکەیەک ڕۆژی جیهانی بەرنامەنووسان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە
- Categories زانستی كۆمپیوتەر
- Date ئەیلوول 15, 2021
بەچەند چالاکەیەک ڕۆژی جیهانی بەرنامەنووسان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە
هاوشێوەى بوارە جیاکانى دیکەى ژیان، بەرنامەنووسان ڕۆژێکی جیهانی تایبەتیان هەیە و، هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا بە چەندین چالاکى لەلایەن زانکۆ و پەیمانگە، کۆمپانیا و دامەزراوە زانستیەکانى جیهان یادى ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە، لە زانکۆى جیهان-هەولێریش وەک نەریتێکى ساڵانە یادى ئەو ڕۆژەى کردەوە.
ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتى (١٣/٩/٢٠٢١) بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزنرخاندن و یادکردنەوەى ئەو ڕۆژە به بەشداری ژمارەیەک له فێرخوازان و ماموستایان چالاکیەک بەڕێوبرد.
مامۆستا محمد باجلان سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر وتەیەکى پیشکەش کرد، لە وتەکەیدا ئاماژەی به گرنگی ڕۆڵی بەرنامەنووسان له سەدەی نوێدا کرد. لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا مامۆستایانى بەش باسیان لە بایەخ و گرنگى بەرنامەنووسان له بواری چاکسازی و بونیادنانی کوردستان و عێراقیکی نوێ کرد.
بەشى کۆتاى چالاکەیەکە گفتوگۆکردن بوو لە نێوان مامۆستایان و فێرخوازان سەبارەت بەهەلی کار له بواری بەرنامەنوسین و گرنگی زمانه جیاوازەکانی به رنامەنووسین کرا، بۆ ئەوەش سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپیوتەر و مامۆستایانى بەش چەندین نمونەى جیاوازیان هێنایەوە، چالاکیەکەش بووە دەرفەتێک بۆ ناساندنى زیاترى بوارە جیاوازەکانى زانستى کۆمپیوتەر و ئاشناکردنى فێرخوازان بەدەرفەتى کار.
You may also like
فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا کەلتوور و مێژووی کوردستان بە فێرخوازانی وڵاتان دەناسێنێت
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی لە وڵاتی پۆڵەندا، لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) چالاکیەک بۆ فێرخوازانى نەتەوە جیاوازەکان بەڕێوەچوو، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر باسى لە کەلتوور و …
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆکانى پۆڵندا، گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی کەلتووری و مەیدانییان بۆ مۆزەخانەی “سەرهەڵدانی وارشۆ” (Warsaw Uprising Museum)” لە شاری وارشۆ ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا …
فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا شاری مێژوویی کراکۆڤ بەسەردەکاتەوە و بەشداری لە یادی نەورۆز دەکات
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) لە پؤلندا، چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی لە وڵاتی پۆڵەندا، (ئەلەند شێرزاد ئيبراهيم) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى زانستى کۆمپیوتەر …
