
زانکۆی جیهان-هەولێر میوانداری گفتوگۆییەکى کراوەى تایبەت بە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و کینە کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 18, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 17/11/2026، لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوکاری دامەزراوەی سورەیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و، دامەزراوەی مەسارات بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و، بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیەکى کراوە بە ناونیشانی «ڕاگەیاندن و وتارەکانی ڕق و کینە و، کاریگەریی لەسەر پێکهاتە ئایینی و، نەتەوەیییەکان و، ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا» لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر ساز کرد.
ئامادەبوان
دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، دکتۆر نەوزاد یەحیی باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمینداریەتیی زانکۆکانی جیهان، دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمیر عوسمان مەولوود بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، پسپۆڕان و، چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی بەڕێوە چوو.
پەیامی چاندنی خۆشەویستی و، بەرپرسیارێتیی میدیا لە پێکەوەژیاندا:
لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا، دکتۆر نەوزاد یەحیی باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان وتارێکی پێشکەش کرد و، تێیدا جەختی لەسەر گۆڕینی چەمکی «ڕق و کینە» بە «چاندنی خۆشەویستی» کردەوە و، داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە لە چوارچێوەی یاسا و، بەها مرۆیییەکاندا کار بۆ چاندنی جوانی و، خۆشەویستی بکەن نەک گەورەکردنی کێشەکان.
ئاماژەی بەوەش دا کە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی هەموو ئایین و، نەتەوەکانە و، لە زانکۆی جیهانیش بە دروشمی «زانکۆی جیهان، کوردستانی ئاوەدان» کار بۆ پەرەپێدانی مێشک، فێربوون و، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و، ژیریی دەستکرد بۆ پێشکەوتن و، هاوشانبوون لەگەڵ جیهاندا دەکرێت.
دواتر، حەمزە ئەحمەد جێگری سەرۆکی دامەزراوەی مەسارات بە نوێنەرایەتیی دکتۆر سەعد سەلووم وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و، گرنگیی پاراستنی فرەچەشنیی کۆمەڵگەی خستە ڕوو.
ڕۆڵی دامەزراوە ئایینی و، حکومییەکان لە سنووردارکردنی وتاری ڕەگەزپەرستی:
لە بەشێکی تری چالاکییەکەدا، ئەمیر عوسمان مەولوود بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و، کاروباری ئایینی ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، وەزارەتی ئەوقاف کرد لە چەسپاندنی کەلتووری پێکەوەژیان و، کەمکردنەوەی وتاری ڕق و کینە، و، ڕۆڵی میدیای وەک دەسەڵاتی چوارەم بە گرنگ وەسف کرد لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و، سەقامگیریی کۆمەڵایەتیدا.
بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و، کینە
پاشان، لە پانێڵێکی گفتوگۆییدا کە بە بەشداریی دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر بەشیر حەداد و، دکتۆرە ئامینە زەهەبی بەڕێوە چوو، دکتۆر دیندار زێباری ڕوونی کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و، کینە و، پاراستنی مافی پێکهاتەکان، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسیی عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکەوە هەیە و، بووەتە پرسێکی گرنگ لەسەر ئاستی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.



