شاندێكی زانكۆی وارشۆ سەردانی زانكۆی جیهان / هەولێر دەكات
رۆژی چوارشەممە 3/4/2019 پ.د. امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆی جیهان / هەولێر پێشوازی كرد لە شاندێكی زانكۆی وارشۆ كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پ.د. میشال زاسادا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ هاوكاری و پەیوەندی نێودەوڵەتی و پ . د. سلاومێر جاركا راگری بەشی دەرچوان . لە دیدارەكەدا شاندی میوان جەختیان لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو زانكۆ كردەوە لە رووی زانستی و گرێدانی كۆنفرانس و ئەنجامدانی وۆركشۆپ . ئەمە و بڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا نامەی لێكتێگەیشتنی تایبەت بە خۆێندنی باڵا لە نێوان هەردوولادا واژوو بكرێت