فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى پڕۆژەى پردى دەربەندى ڕانیە بەسەر دەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەمەبەستى ئاشناکدنى فێرخوازان بەچۆنیەتى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست.
لەو گەشتە زانستیەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٤/٣/٢٠٢١) ئەنجامدرا، فێرخوازان سەردانى دروستکردنى پڕۆژەى پردى دەربەندى (ڕانیە)ییان لە شارى ڕانیە کرد.
دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پڕۆژەکە، بەڕێوەبەرى پڕۆژەکە بەوردى باسى قۆناغەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکەى بۆ فێرخوازەکان کرد هەر لە دروستکردنى بناغە و دانانى چوارچێوەکان و شیش و کۆنکرێتکردن..هتد.
ئەو گەشتە زانستیە کە بەسەرپەرشتى (دکتۆر ئاکۆ دارایی) و هاوڕێیەتى (مامۆستا عوسمان و مامۆستا دڵشاد خورشید) ئەنجامدرا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنایی چۆنیەتیکردنى پڕۆژەکان بوون، ئەوەش گرنگیەکى زۆر بۆ پراکتیزەکردنى ئەو وانانە هەیە، کە ڕۆژانە لە ناو هۆڵەکانى خوێندن و تاقیگەکان دەیخوێنن، بەشێوەیەک دواى تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن، فێرخوازان باشتر ئاشناى جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنى پڕۆژەکان دەبن، هەربۆیە فێرخوازان بەبایەخەوە لەو گەشتە زانستیەیان دەڕوانى.