چۆنییەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە چالاکییەکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر
چالاکییەکی زانستی لەبارەی چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە سەرچاوە زانستییەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر ڕێکخرا.
لەو چالاکییەد، کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ڕێکەوتى (٣-٤/٠٣/٢٠٢١) لە کتێبخانەی زانکۆی جیهان – هەولێر بەسەرپەرشتی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ریم جەعفەر ئیسماعیل) بەڕێوەچوو، مەبەستى سەرەکى بریتبوو لە ئاشناکردنی فێرخوازان بە بەشە جیاوازەکانی توێژینەوەی زانستی بوو و، ناساندنی ڕێگەکانی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی.
بۆ ئەو مەبەستە و، لە سەرەتادا، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ریم جەعفەر) باسى لە گرنگی دۆزینەوەی باشترین و گونجاوترین سەرچاوەکان بۆ نووسینی توێژینەوەى زانستى کرد، پاشان فێرخوازانى ئاشناى چۆنییەتی بەکارهێنانی کتێب و سەرچاوەی زانستی کرد.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا و، بەمەبەستی باشتر ئاشنابوون بە پرۆسەی دۆزینەوەی سەرچاوەی گونجاو بۆ توێژینەوەى زانستى، بابەتێکی زانستی دیاریکرا، بۆ ئەوەش فێرخوازان دابەشی چەند گرووپێک کران، کە ئەرکیان بریتبوو لە دۆزینەوەی چەند کتێبێکی پەیوەندیدار بە بابەتە دیاریکراوەکە لە کتێبخانەى زانکۆ. پاشان گشت گرووپەکان ئەنجامی کارەکانیان پێکەوە هاوبەش کرد.
شێوازە جیاوازەکانی دیاریکردنی بابەتی گونجاو بۆ توێژینەوە لە ڕێگەی دۆزینەوەی کەموکوورتیەکانی توێژینەوەکانی پێشوو بابەتێکی تری ئەم چالاکییە بوو، کە لە نێوان فێرخوازان تاوتوێکرا.