
فێرخوازانى بەشى ئەندازیاریی تەلارسازی سەردانێکی مەیدانیی زانستیان بۆ پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئەنجام دا
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date ئەیلوول 19, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 17/09/2026، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر، فێرخوازانى بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا.
لە میانەى ئەو سەردانە مەیدانیی زانستییەدا فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستا ئەسما ئەحمەد موستەفا؛ بەدواداچوونیان بۆ شوێنی ڕووبەری پرۆژەکە و ژینگەی دەوروبەری ئەنجام دا و، هەڵسەنگاندنیان بۆ بارودۆخی زەوییەکە، ئاڕاستەکانی هاتووچۆ، ڕێڕەوی پیادە، ڕووبەرە کراوەکانی دەوروبەر و پەیوەندی نێوان ژینگەی دروستکراو و سروشتی کرد.
هەروەها گفتوگۆکان لەسەر کێشانی سنورەکانی شوێنەکە، ئاڕاستەی خۆر، شێوازی چوونەناوەوە، بەکارهێنانی زەوییەکانی دەوروبەر و کاریگەریی کەشوهەوا کردەوە بۆ داڕشتنی نەخشەی گونجاو. لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان پرەنسیپەکانی شیکاریی شوێنیان لە ژینگەیەکی تەلارسازیی ڕاستەقینەدا جێبەجێ کرد.



