
فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى بە سەردانێکی زانستی بۆ سەنتەرى قەڵا بۆ وێنەگرتنى تیشکى و نەخۆشییەکان دەکەن
- Categories بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی
- Date ئەیلوول 19, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 17/09/2026، فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەردانێکى زانستى سەنتەرى قەڵا بۆ وێنەگرتنى تیشکى و نەخۆشییەکان بە تیشک (The Castle Center for Diagnostic Radiology) یان بەسەرکردەوە.
لە میانەى ئەو سەردانەى فێرخوازانی قۆناغی دووەم، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر نور سامی عومەر بەڕێوەچوو، لە سەرەتای سەردانەکەدا، لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی تیشک دکتۆر ئەحمەد ضیاء پێشوازی لە فێرخوازان کرا و، ڕوونکردنەوەی وردی لەبارەی گرنگترین ئامێرەکانی بواری وێنەگرتنی تیشکی پێشکەش کردن، لەوانەش ئامێری تیشکی سادە (X-Ray)، ئامێری وێنەگرتن بە لەرەلەری موگناتیسی (MRI)، ئامێری تیشکی پشکنینی وورد (CT Scan) و، یەکەی وێنەگرتنی مەمک (Mammography) بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک. هەروەها پزیشکی پسپۆڕی تیشک دکتۆر ئەحمەد ضیاء ئاماژەی بە ڕێکارەکانی سەلامەتیی تیشکیی کرد و، جیاوازییە تەکنیکی و دەستنیشانکارییەکانی نێوان ئامێرەکانی بۆ فێرخوازان ڕوون کردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان بەشە جیاوازەکانی مەڵبەندەکەیان بەسەرکردەوە بۆ ئاگاداربوون لە شێوازی کاری ڕاستەقینە لە ناوەندەکانی وێنەگرتنی پزیشکییدا. لەو چوارچێوەیەشدا، پزیشکی پسپۆڕی تیشک دکتۆر ئەحمەد ضیاء جەختی لەسەر گرنگیی ئەم سەردانە مەیدانییانە کردەوە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانیارییە تیۆرییەکان و لایەنی پرۆسەیی و، ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بازاڕی کار.



