
فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى چالاکیەکى خۆبەخشى هۆشیارى تەندروستى لە بازاڕى گەورەى هەولێر بەڕێوەدەبەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 21/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی تەکنیى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر،امۆستای یاریدەدەر بە سەرپەرشتیی نور سامي عمر چالاکییەکی هۆشیاریی تەندروستیی خۆبەخشانەیان لە بەردەم قەڵای هەولێر و بازاڕى گەورەى شارەکە بەڕێوەبرد.
دابەشکردنی نامیلکەی هۆشیاری: لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، فێرخوازانی بەشەکە نامیلکەی هۆشیاریی تەندروستییان بەسەر سەردانکەرانی قەڵاکەدا و هاوڵاتیان و دوکانداران و ڕێبوارانى بازاڕى گەورەى شارەکەدا دابەش کرد. نامیلکەکان تیشکیان دەخستە سەر گرنگیی ئەنجامدانی پشکنینی خولی (Regular Check-ups) بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکان و دەستنیشانکردنی پێشوەختەیان، بە بێ چاوەڕوانکردنی دەركەوتنی نیشانەکان.
دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان: لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان لەگەڵ هاوڵاتیان باسیان لە ڕۆڵی ئامێرە تیشکییەکانى وەک بەکارهێنانی مامۆگرافی (Mammography) بۆ شێرپەنجەی مەمک، گرتنی تیشکی سنگ (Chest X-ray) بۆ نەخۆشییەکانی سییەکان، پێوانەکردنی چڕیی ئێسک (DEXA) بۆ پووکانەوەی ئێسک، و هێڵکاریی بە کۆمپیوتەر ڕێکخراو (CT) بۆ گیرانی خوێنبەرەکان کرد بۆ دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان و ئاستەکانیان.
فێرخوازانی بەشداربوو: فێرخوازانی بەشداربووى چالاکییەکە بریتین لە: يوسف سيف الله جميل، متين شكر الله طه، زينب يوسف حسن، شهد عمر حسين، ساندي فلاح حسن و، هاجر أحمد محمد أمين، لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازییەکى گەرم لە چالاکیەکەیان کرا.



