Back

فێرخوازانی بەشی تەکنیکی دروستکردنی ددان سەردانی تاقیگەی  (Eterna Smile Dental Lab) دەکەن

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 11/10/2026، گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی دروستکردنی ددان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەردانێکی زانستی تاقیگەی (Eterna Smile Dental Lab)یان لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە.

لەو سەردانە زانستییەدا، کە لەلایەن سۆزیار عومەر، سەرپەرشتى کران، سەرەتا فێرخوازان لە تاقیگەکە لەلایەن مەحمود فاروق ئاغا، بەڕێوەبەری تاقیگەکە بەگەرمى پێشوازییان لێکرا، بۆ ئەوەش سەرەتا زانیاریی تەواوى لەسەر شێوازی کارکردن و بەشەکانی تاقیگە پێشکەشى فێرخوازان کرد، هاوکات زانیارى لەبارەى ئامێرەکان و چۆنیەتیی کارکردنیان خستەڕو.

پاشان هاوڕییەتى فێرخوازان کرا بۆ بەسەرکردنەوەى تاقیگەکە، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان بەشە جیاوازەکانی تاقیگە و ئامێر و کەرەستەکانی دروستکردنی ددانیان بەسەرکردەوە. بۆ ئەوەش، کارمەندانى تاقیگەکە ڕوونکردنەوەیان لەسەر قۆناغەکانی کارکردنی تاقیگە و شێوازەکانی دروستکردنی ددان پێشکەش بە فێرخوازان کرا .

لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکانی کارکردنی کارمەندان لە تاقیگەکە بوون بەتایبەت چۆنیەتى دروستکردنی هەموو شێوازەکانی ددان و چۆنیەتیی ئەنجامدانی تەواوەتی کارەکان.

لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان پرسیار و سەرنجەکانی خۆیان دەربڕی و، لەگەڵ شارەزایان و کارمەندانى تاقیگەکە گفتوگۆیان سەبارەت بە ڕێگەکانی دروستکردنی ددان کرد؛ لە کۆتایشدا مامۆستا سۆزیار عومەر، سوپاسی بەڕێوەبەڕایەتی و کارمەندانی Eterna Smile Dental Labی کرد بۆ پێشوازی و هاوکارییان لە پێشکەشکردنی زانیارییە زانستی و پیشەیییەکان بە فێرخوازان.