
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی باس لە کارامەییەکانی گوێگرتن لە ڕێگەی پۆدکاست و ڤیدیۆو بۆ قوتابیانى قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سیمینارێکی فێرکارییان بەناونیشانی «پەرەپێدانی کارامەیییەکانی گوێگرتن لە زمانی ئینگلیزیدا لە ڕێگەی پۆدکاست و ڤیدیۆوە» لە قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر پێشکەش کرد.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستا پۆلا تحسين محمد سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو. لە کاتی گەییشتنیاندا، فێرخوازانلەلایەن ئەحمەد مخلص عزیز، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.
شیکردنەوەی ئامرازە دیجیتاڵییەکان: لە میانەى سیمینارەکەیاندا، سەرەتا فێرخواز علي شهاب جواد ڕوونکردنەوەی دەربارەی گرنگیی گوێگرتن لە فێربوونی زمانی ئینگلیزیدا دا.
پاشان، فێرخواز پەیبەند فۆئاد عەبدوڵڵا ناساندنی بۆ بەکارهێنانی پۆدکاست و سۆشیال میدیا و بڵاوکراوەکانی وەک BBC Learning English و VOA Learning English و TED-Ed کرد.
لە کۆتاییدا، فێرخواز سیاڤ هێرش رامز ئامۆژگاریی کردەنییەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی تێگەیشتن پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
ئەنجامی سەردانەکە: سیمینارەکە بە بەهێزکردنی ئاستی زانستیی قوتابیان کۆتایی هات. لە کۆتاییدا، فێرخوازان سوپاسى مامۆستا ئەحمەد مخلص عزیز و مامۆستایانى قوتابخانەی ئامادەیی هەولێریان کرد.



