
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی هەڵمەتێکی هۆشیارییان بۆ خۆپارێزی لە خۆکوشتن ئەنجام دا
- Categories بەشی زمانی ئینگلیزی
- Date ئەیلوول 29, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 28/09/2026، لە شەقامی ئیمپایەر ئەڤینیو، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی هەڵمەتێکی هۆشیاریی مەیدانییان بۆ خۆپارێزی لە خۆکوشتن ئەنجام دا.
لە میانەى هەڵمەتەکەدا، هەریەک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم (تاوار ئەنور عەزیز، کژیان ئەنور عەلی و بشرى کەریم تالیم) بە سەرپەرشتیی مامۆستا پۆلا تەحسین محەمەد بەشدارییان کرد، کە تیایدا فێرخوازان جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دروستکردنی ژینگەیەکی پاڵپشتیکار کردەوە تاوەکو تاکی کۆمەڵگە بە ئاسوودەییەوە لەبارەی ئاڵنگارییەکان بدوێت.
لە کاتی هەڵمەتەکەدا، فێرخوازان لە ڕێگەی چالاکیی هۆشیاریی، گفتوگۆی ئاڵوگۆڕکارانە و چاوپێکەوتنی کورت لەگەڵ هاووڵاتییان کرد بۆ ڕەخساندنی کەشێکی کراوە بەرامبەر ئاڵنگارییە دەروونییەکان.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، فێرخوازان پەیامی ئیلهامبەخشیان بڵاوکردەوە، لەوانەش “بدوێ، پەیوەندی ببەستە و پشتیوانی یەکتر ببن”، بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندیی کراوە، هاوسۆزی و ڕۆڵی کۆمەڵگە لە بەهێزکردنی تەندروستیی سۆزدارییدا.



