
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی چالاکییەکی فێرکارییان لە قوتابخانەی ڕونیای ئامادەیی ئەنجام دا
- Categories بەشی زمانی ئینگلیزی
- Date ئەیلوول 29, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 28/09/2026، لە قوتابخانەی ڕونیای ئامادەیی، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بەشی زمانی ئینگلیزی چالاکییەکی فێرکاریی بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژین حوسێنی بەڕێوەبرد.
چالاکیەکە هەریەک لە فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى (بەبەند فۆئاد عەبدوڵڵا و سوزان محەمەد عەبدولڕەزاق) بەشدارییان کرد و، لە سەرەتای گەیشتنیان، لەلایەن خاتوو حەسێبە ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕونیای ئامادەیی پێشوازی لە فێرخوازان کرا. لە کاتی چالاکییەکەدا، فێرخواز بەبەند فۆئاد عەبدوڵڵا سیمینارێکی لەبارەی گرنگیی گەشەپێدانی لێهاتووییەکانی زمانی ئینگلیزی و فراوانکردنی فەرهەنگی وشەی قوتابیان پێشکەش کرد. هەروەها فێرخواز سوزان محەمەد عەبدولڕەزاق ئاماژەی بە ڕێگەکانی گەشەپێدانی فەرهەنگی وشە کرد و، نموونە و چالاکیی پرۆسەیی پێشکەش کرد بۆ یارمەتیدانی قوتابیان لە فێربوونی وشەی نوێ و بەکارهێنانیان بە بڕوابەخۆبوونەوە لە پەیوەندیکردندا.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، کۆمەڵێک پرسیار و وەڵام لە نێوان قوتابیانی قوتابخانەکە و فێرخوازانی زانکۆ بەڕێوەچوو، کە ژینگەیەکی فێرکاریی ئاڵوگۆڕکارانە بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزموونەکان لە نێوانیان ڕەخسێندرا.



