
فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەى پزیشکیی چالاکییەکی هۆشیارییان لە قوتابخانەی کوبانیی بەڕێوەبرد
- Categories بەشی شیكارى تاقیگەی پزیشکی
- Date ئەیلوول 30, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 29/09/2026، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەى پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکیان بۆ قوتابخانەی کوبانیی ناوەندی ئەنجام دا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سالی خەلیل باقر بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیان، لەلایەن صباح سورکان أحمد، بەڕێوەبەری قوتابخانە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان لەبارەی سەلامەتیی هاتووچۆ و گرنگیی زانینی جۆری گرووپی خوێن، بە هەبوونی جێبەجێکردنێکی پرۆسەیی بۆ دیاریکردنیان پێشکەش قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
بۆ ئەوەش سەرەتا فێرخواز میعاد علي نبي، باسى لە دیارترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتووچۆ کرد لە پێشەنگیاندا خێرایی زۆر و پشتگوێخستنی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ. پاشان دنیا أسامة جلال، باسی لە پێویستیی تەرکیزکردن لە کاتی لێخوڕین و بەکارنەهێنانی مۆبایل کرد، هەروەک ڕێنمایی خۆپاراستنی پێشکەش بە قوتابیان کرد.
لە تەوەرەی چالاکیەکەدا، لیلى عصام محمد، ئاماژەی بە گرنگیی زانینی جۆری گرووپی خوێن کرد لە بارودۆخە فریاگوزارییەکاندا بۆ خێراکردنی دەستتێوەردانی پزیشکی.
چالاکییەکە بە پێشکەشکارییەکی ڕێکاری دیاریکردنی گرووپی خوێن لەلایەن شیرین أسعد سعيد کۆتایی هات، کە تێیدا شیکردنەوەى پشکنینەکان بە کرداری لەگەڵ قوتابیانی قوتابخانەکە جێبەجێ کرد.



