
فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەی پزیشکى سەردانێکی زانستییان بۆ سەنتەری هێلابیوتی ئەنجامدا
- Categories بەشی شیكارى تاقیگەی پزیشکی
- Date ئەیلوول 30, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 29/09/2026، سەرۆکایەتى بەشی شیکاریی پزیشکیی تاقیگەیی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بۆ سەنتەری هێلابیوتیی جوانکاری ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر دابان کانبی ڕەشید بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیان، لەلایەن عامر بارزانی، هاوڕێیەتی فێرخوازان کرا بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاوازەکانى سەنتەرەکە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕوونکردنەوەی وردى لەبارەی توپە جیاوازەکانی کۆکردنەوەی نموونەی خوێن بۆ ئامادەکردنی پلازما پێشکەش کردن، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی هەڵبژاردنی توپی گونجاو بەپێی ئامانجی ئامادەکردنەکە. هەروەها ئاماژەی بە قۆناغەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ نموونەکە و جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی خوێن کرد بۆ بەدەستهێنانی پلازمای بەکارهاتوو لە ڕێکارەکانی دەرزیلێدان بۆ ئازاری جومگەکان و چاودێریکردنی قژ.
هەر لە میانەى سەردانەکەدا فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى ئاشناى پێکهاتەکانی خوێن و ڕێگەکانی کۆکردنەوە و جیاکردنەوەیان کران، هەروەها دەرفەتیان بۆ ڕەخسا تا ئاشنای گرنگیی هەنگاوە تاقیگەیییەکان ببن لە ئامادەکردنی پلازمادا.



