
فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەی پزیشکیی گروپی خوێنى قوتابیانى قوتابخانەی فاخر مێرگەسۆری دیارى دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 25, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، گرووپێک لە فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەییی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی فاخر مێرگەسۆری ئەنجام دا.
سەردانەکەیان بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر سردار حسین بەڕێوەبرد و، لە کاتی گەییشتنیاندا، لەلایەن مامۆستا شميران فاخير ميرگه سورى، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
تاقیکردنەوەی کردەیی لەبارەى جۆرەکانى خوێن: لە بڕگەی سەرەتادا، فێرخواز پۆشیا جەنگى باسی لە گرنگیی شیکارییە تاقیگەیییەکان کرد، پاشان فێرخواز شۆخان غەریب جۆرەکانی شیکاریی تایبەت بە خوێنى بۆ قوتابیان ڕوون کردەوە.
هەروەها، فێرخواز ڤیان محمد سیستمەکانی ABO و Rhی بەوردى بۆ قوتابیان شیکردەوە. لە بەشی کردەییدا، فێرخواز پەیڤین پێشڕەو شێوازى ئەنجامدانی پشکنینی گرووپی خوێنی (Blood Group Testing) لە ڕێگەی دەماری پەنجەوە (Finger Prick) ڕوون کردەوە، هاوکات فێرخواز هانا صلاح الدين سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی پشکنینەکانی بۆ قوتابیان کرد.
ئەنجامی چالاکییەکە: چالاکییەکە بە ڕوون کردنەوەی ئەنجامەکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی قوتابیان کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسى مامۆستا شميران فاخير ميرگه سۆرى و مامۆستایانى قوتابخانەی فاخر مێرگەسۆری کرد.



