
فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستیی کۆمەڵ لە قوتابخانەی ڕووباری بنەڕەتی چالاکیەک دەربارەی پاکوخاوێنی دەستەکان بەڕێوەدەبەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 26, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی پەرستاری تەندروستیی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی ڕووباری بنەڕەتی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
چالاکییەکە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆر دکتۆرە ئۆشا ڕانی کاندۆلا (Prof. Dr. Usha Rani Kandula) بەڕێوەچوو. لە کاتی گەییشتنیاندا، لەلایەن ئیسرا شێرزاد نوری، مامۆستای قوتابخانەی ڕووباری بنەڕەتی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و ئاسانکاریی تەواو بۆ ئەنجامدانى چالاکیەکەیان کرد.
شیکردنەوەی هەنگاوەکانی شۆردنی دەست: لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان هەڵسەنگاندنێکی مەیدانییان بۆ دۆخى تەندروستیی ژینگەی قوتابخانەکە ئەنجام دا. دواتر، چالاکیەکى هۆشیاریی زانستییان دەربارەی پاکوخاوێنیی دەستەکان (Hand Hygiene) بۆ قوتابیانی تەمەنی بنەڕەتی پێشکەش کرد، کە تێیدا هەنگاوە تەندروستەکانی شۆردنی دەستەکان و ڕۆڵی پاکوخاوێنیی کەسی لە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و پاراستنی تەندروستیی گشتیان بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە ڕوون کرایەوە.
مەشقی کردەیی و پێداویستییەکانی پاکوخاوێنی: لە بەشێکى دیکەی چالاکییەکەیاندا، قوتابییانی قوتابخانەکە بەشداربوون لە جێبەجێکردنی مەشقی کردەییی (Practical Application) هەنگاوەکانی شۆردنی دەست تا زانیارییەکان بەباشی وەربگرن.
سەرباری ئەوەش، فێرخوازانی زانکۆ نامیلکەی هۆشیاری و کەرەستەی تایبەت بە پاکوخاوێنی دەستەکانیان بەسەر قوتابیان و مامۆستایاندا دابەش کرد، بە مەبەستی هاندانیان بۆ جێبەجێکردنی بەردەوامی ڕەفتارە تەندروستەکان.
ئەنجامی سەردانەکە: لە کۆتاییدا، شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسی کارگێڕیی قوتابخانەی ڕووباری بنەڕەتی و مامۆستا ئیسرا شێرزاد نورییان کرد بۆ هاوکاری و بەشداریکردنیان لە سەرکەوتنی چالاکیەکەیان.
You may also like


