
بە گەشتێکی کەلتووری و گەشتیاری، بەشداربوانى یەکەمین خولی ڕاهێنانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق کۆتاییان بەسەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان هێنا
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 27, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، خولی ڕاهێنانی تایبەت بە بەڕێوەبەران و، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە بواری دارایی و، ژمێریاریدا لە زانکۆی جیهان-هەولێر کۆتایی پێ هات.
لە ئاهەنگی کۆتاییی خولەکەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە مەراسیمێکى شایستەدا بڕوانامەی بەشداریکردنی ئەکادیمی بەسەر ڕاهێنراواندا دابەش کرد.
بۆ ئاشنابوون بە کەلتوور و، جوانییە سروشتییەکانی کوردستان و، بە ڕاسپاردەى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕیی کار و، بەشی ژمێریاری، گەشتێکی مەیدانیی گەشتیاری و، کەلتووری بۆ ناوچەی گەشتیاریی شەقڵاوە بۆ بەشداربوانى خولەکە ڕێکخست.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر قصي حميد السلامي و، مامۆستای یاریدەدەر دکتۆر مسلم نجيب زيدان بەڕێوەچوو. لە میانەى گەشتە گەشتیاری و، کەلتووریەکەدا، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە نزیکەوە ئاشنای کەلتووری دەوڵەمەندی کۆمەڵگەی کوردی، میواندۆستی و، شارستانییەت و، دیمەنە سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتى و شەقڵاوە بە تایبەت بوو، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی زانکۆی جیهان-هەولێرە لە ناساندنی کوردستان.
لە کۆتایی گەشتەکەیاندا بەشداربووان سوپاسی سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرپەرشتیارانی خولەکەیان کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە و، پێشوازیی گەرم لە میانەی بەسەرکردنەوەی شوێنەکەدا.



