فێرخوازانی بەشی ژمێریاری بەشداری لە گفتوگۆی ڕادیۆی جیهان دەکەن
ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە لەبەرنامەیەکى ڕادیۆی جیهان بە ناونیشانی (بەشەکەم باشترینە) کرد.
لەوبەرنامەیەدا، کە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتى (٦-١٠-٢٠٢١) بە ئامادەبوونی (ماموستای یاریده‌ده‌ر فیراس نورالدين مه‌ردان) سەرۆکى بەشى ژمیریاری و، بریارده‌ری به‌ش مامۆستاى یاریدەدەر (یاسر عهبدوالعالی جاسم) بەڕێوەچوو، فێرخوازان باسیان لە بەشەکەیان کرد.
لە ماوەی بەرنامەکەدا فێرخوازان (شه‌هه‌د مازن مەحەمەد) و، (زانا نه‌وزاد عومەر) قۆناغی سێیەم ئامانج و پەیام و سروشتی خوێندن و پرۆگرامی خوێندنی بەشى ژمێریاریان باسکرد، هەروەک ئاماژەیان بە ژیانی زانکۆ و خولیایان بۆ خوێندن کرد، جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە کە سوودی زۆریان لە بەشەکە وەرگرتووە .
هەر لەو بەرنامەیەدا ئەو فێرخوازانە دوپاتیان کردەوە، کە سەرۆکایەتى بەشى ژمێریاری و سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر کەشێکى تەواو لەبارەیان بۆ خوێندن و فێربوون بۆ ڕەخساندون، مامۆستایانیش بە بەکارهێنانی ڕێگە و ستراتیژی جیاواز و، بەستنەوەی پڕۆگرامەکانى بەبازاری کار وانەکانیان پێشکەش دەکەن.
به‌شي ژمێریاری له زانکوی جیهان-هه‌ولیر له به‌شه یه‌که‌مینه‌کان، که له سه‌ره‌تای دروستبوونی زانکو دامەزراوە و زۆرترین ژمارەى ده‌رچووانی هه‌یه، به‌شی ژمیریاری له‌و پسپورانهیه که لە ئێستادا داواکاری زوری له بازاری کار له هه‌موو دەزگا و دامەزراوە جیاکان و کومپانیاکان به هه‌موو جوره‌کانى لەسەرە .