بهڕێوهبهرایهتى تۆمار
بەڕێوەبەرایەتی وهرگرتن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 08/10/2026، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغى سێیەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی خەزێنەی گشتیی کوردستانیان کرد.
سەردانەکەیان بە سەرپەرشتیی دکتۆر ئیبراهیم حسێن ئەحمەد ئەنجامدا، بەگەیشتنیان فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن سەرکەوت مەغدید مەجید، بەڕێوەبەری گشتیی خەزێنەی گشتی پێشوازییان لێکرا.
پاشان عەبدوڵڵا محەمەد عەبدوڵڵا، بەرپرسی ژمێریاری ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان، کارو چالاکیەکانى ڕۆژانەیان، ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی پێدانی شایستە داراییەکانی حکومەت و، چاودێریکردنی داهات و خەرجییە گشتییەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا عەبدوڵڵا محەمەد عەبدوڵڵا، بە تێروتەسەلى باسى لە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی خەرجییەکان کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بە قۆناغە جیاوازەکانی خەرجى، هەر لە پێشکەشکردنی داواکاریی خەرجیی تا تۆمارکردنی مامەڵەکە و چاودێریکردنی لە ڕێگەی سیستمەکانی ژمێریاری و چاودێریی داراییەوە.
لە کۆتایشدا دەرفەت بە فێرخوازانى زانکۆ درا سەرەنج و پرسیارەکانیان ئاڕاستە بکەن و، گفتوگۆى وردتر لەبارەى ڕێکارە دارایی و کارگێڕییەکانی خەزێنەی گشتی بکەن.