
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی زانکۆ لە هەولێر ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 10, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 09/11/2026، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر؛ بە سەرپەرشتیی مامۆستا ڕێبین بلال محەممەد؛ سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ بانکی زانکۆ لە شاری هەولێر ئەنجام دا.
بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بانک:
لە کاتی گەیشتنیاندا، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن خاتوو کەیفیە قاسم ئیسماعیل بەڕێوەبەری بانکی زانکۆوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. پاشان؛ ئارێز ئەحمەد محەممەد لێپرسراوی بەشی ژمێریاری، فێرخوازانی بە بەشی ژمێریاریی بانکەکە ناساند و، ڕوونکردنەوەی دەربارەی بنەما کارگێڕی، بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان و، چالاکییە ڕۆژانەکانیان بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەک دەرفەتى بۆ فێرخوازان ڕەخساند بەشەکانى بانکەکە بەسەر بکەنەوە.
شیکردنەوەی ئەرکە ژمێریارییەکان:
لە میانەى بەسەرکرددنەوەى بەشەکاندا ئارێز ئەحمەد محەممەد شیکردنەوەیەکى بەنرخی دەربارەی ڕێکارە ژمێریاریییە پەیڕووکراوەکان لە کەرتی بانکیدا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە تۆمارکردنی مامەڵە دارایییەکان، بەڕێوەبردنی حساباتی کڕیاران، ئیدارەدانی پرۆسەکانی سپاردن و، ڕاکێشانی نەختینە و، پاراستنی تۆمارە دارایییە وردەکان کرد.
جگە لەوەش، لێپرسراوی بەشی ژمێریاری لە بانکەکە چۆنیەتى تاوتوێی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە دارایییەکان، چاودێریکردنی چالاکییە دارایییەکان و، گرنگیی سیستمەکانی چاودێریی ناوخۆیی، بەڵگەدارکردنی گونجاو و، پەیڕوکردنی ڕێنمایییە بانکییەکانی کرد بۆ دەستەبەرکردنی شەفافییەت، لێپرسراوەتی، و، ئیدارەدانی داراییی کاریگەر بۆ فێرخوازان شیکردەوە.
ئەنجامی سەردانەکە:
لە کۆتایی سەردانەکەدا مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی خاتوو کەیفیە قاسم ئیسماعیل بەڕێوەبەری بانکی زانکۆ و، ئارێز ئەحمەد محەممەد لێپرسراوی بەشی ژمێریاری کرد لە بەرامبەر کارئاسانیەکانیان بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانى بانکەکە.
You may also like


