
فێرخوازانی بەشی یاسا سەردانێکی مەیدانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 11, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ١٠-١١-٢٠٢٦، سەرۆکایەتى بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ فێرخوازانی قۆناغی سێیەم بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە هەولێر ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر سامان حەسەن عەلی ئەنجامدرا، بەگەیشتنیان لەلایەن ڕائد فەرهاد حەیدەر توێژەری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە فێرخوازان کرد و، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى بۆ بەسەرکردنەوەى سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.
هەر لەو میانەیەدا؛ ڕائد فەرهاد حەیدەر کۆمەڵێک زانیارى وردی لە هۆڵی کتێبخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، تێیدا پێناسەیەکی گشتگیر سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، پێگەی یاسایی و بەرایەتی کارگێڕی پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ڕائد فەرهاد حەیدەر باسى لە ئەرک و کارە یاساییەکانى بەرێوەبەرایەتیەکەیان بۆ فێرخوازن کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە مافە بنەڕەتییەکانی زیندانی کرد کە یاسا دابینی کردوە، لەوانە دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی، مافی سەردانیکردنی خێزان، خوێندن و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ خێزانەکەی، بەرانبەر بە جەختکردنەوە لەسەر ئەرکە بنەڕەتییەکان کە خۆی لە گوێڕایەڵیکردنی فەرمان و ڕێنماییەکانی دەرچوو لە کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی دەبینێتەوە.
لە کۆتاییدا ڕائد فەرهاد حەیدەر باسی دۆخی ئێستای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کرد، بە وەڵامدانەوەى سەرەنج و پرسیار و بۆچونى فێرخوازان و گفتوگۆیەکى هەمەلایەنەى تایبەت بە تێبینییە یاسایی و مەیدانییەکانیان و ڕێڕەوی کاری چاکسازی کۆتایی بە سەردانەکە هات.
You may also like


