
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەردانێکی زانستی و، کەلتووری قەڵای واڤێل لە پۆڵەندا بەسەردەکەنەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 28, 2026
ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 24/10/2026، فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر، کە ئێستا بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە پۆڵندان، سەردانێکی میدانی و، کەلتوورییان بۆ قەڵای مێژوویی واڤێل ( ) لە شاری کراکۆڤ لە وڵاتی پۆڵەندا ئەنجام دا، کە بە یەکێک لە دیارترین و، گرنگترین هێما شارستانی و، مێژوویییەکانی ئەوروپای ناوەڕاست دادەنرێت.
لە میانەی سەردانە مەیدانییەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشە جیاوازەکانی قەڵاکە و، تەلارسازییە ناوازەکەیان بەسەر کردەوە، کە ئاوێتەیەکە لە شێوازی بیناسازیی گۆتیک، ڕێنێسانس و، بارۆک.
قەڵای واڤێل کە سەردەمانێک بنکەی سەرەکیی فەرمانڕەوایی و، نشینگەی پاشاکانی پۆڵەندا بووە، کەوتووەتە سەر ڕووباری ڤیستولا، سەردانە مەیدانیەکە دەرفەتێکی زانستیی دەوڵەمەندی بۆ فێرخوازان ڕەخساند تا لە نزیکەوە ئاشنای مێژووی گەلی پۆڵەندا، کەلەپووری پاشایەتی و، دابونەریت و کەلتووریی ئەو وڵاتە ببن.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە (ئەحمەد محەمەد کەمال) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و (نەبا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى دوەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس و (مینا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە ئێستا بۆ تەواوکردنی کۆرسێکی تەواوی خوێندن لە زانکۆی “وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان (Warsaw University of Life Sciences) دەخوێنن.
وەک خۆیان ئاماژەیان پێدا، ئەم دەرفەتەى خوێندن؛ بۆتە وێستگەیەکى گرنگ بۆ پەرەپێدانی ئاستی فکری و زانستیان و؛ ئاشنابوونیان بە شارستانییەتی گەلان.
You may also like


