
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندەیی لە کوردستان ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 28, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 27/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانى هەریەک لە بەشەکانی (ڕاگەیاندن، کارگێڕیی کار، بەشی کارگێڕی گشتی و ژمێریاری) سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ فێرخوازان بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد جەمال حەمەکەریم بۆ پڕۆژەی «فرەچەشنیی زیندەیی لە کوردستان» لە بەنداوی بەستۆڕە ڕێکخست.
ناساندنی ئەپلیکەیشنە دیجیتاڵییەکان: لە میانەی سەردانە مەیدانییەکەدا، کازیوە عەلائەدین خۆبەخش لە پڕۆژەکەدا سیمینارێکی ناساندنی دەربارەی ئامانجەکانی پڕۆژەکە پێشکەش کرد و، ئاشکرای کرد تاوەکو ئێستا 2252 تۆماری ژینگەیی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی ئەرشیڤ کراون.
پاشان، فێرخوازان بەشەکانی پیشانگە مەیدانییەکەیان بەسەر کردەوە و، ئاشنای شێوازەکانی پۆلێنکردنی زیندەوەران و بەکارهێنانی وێنەی کوالێتی بەرز بۆ توێژینەوە زانستییەکان بوون.
ئەنجامی سەردانەکە: مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی کارگێڕی پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندەیی لە كوردستانی کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی چالاکییەکە لە میانەی بەسەرکردنەوەی شوێنەکەدا.
You may also like


