فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیاندا بۆ بەریتانیا سەردانی “وێستگەی ڤیکتۆریا”یان لە لەندەن کرد
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان, بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی, زانستی كۆمپیوتەر, کۆلێژی دەرمانسازی
- Date حوزهیران 28, 2026
لە چوارچێوەی گەشتە زانستی و کەلتوورییەکەیان بۆ وڵاتی بەریتانیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، شاندی فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ گەیشتنیان بۆ شاری لەندەن، سەردانی ناوچەی “وێستگەی ڤیکتۆریا (Victoria Station)”یان کرد.
ئەم چالاکییە مەیدانییە وەک دەسپێکی پڕۆگرامی ئاشنابوونی فێرخوازان بە ژێرخانی شارستانی و سیستمە مۆدێرنەکانی گواستنەوە لە پایتەختی بەریتانیا ڕێکخر. بوو، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئەنەس سەعادە سەلیم ئەلخووری) و، بە ئامادەبونى فێرخوازان: (ڕیان حوسێن حەسەن) لە قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، (عەلی ماهر داود) لە قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی، و (ڕێکەوت عەبدوڵا ڕەسوڵ) لە قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو.
لە میانی ئەم بەسەرکردنەوەیەدا، فێرخوازانی زانکۆی جیهان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا لە نزیکەوە ئاشناى پێکهاتەی ئەندازیاری و گەشەپێدانی شارستانیی دەوروبەری وێستگەکە بن و ئاشنای گرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو ناوچەیە بن. هەروەک لە ڕێگەی تێبینییە مەیدانییەکانیانەوە، دیدێکی نوێیان لەبارەى گەشەپێدان بەدەست هێنا.
لە کۆتاییدا؛ فێرخوازانی بەشداربوو خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دەرفەتە دەربڕی کە وای لێ کردن هەر لە یەکەم ڕۆژی گەیشتنیانەوە ئاشنای ژینگەیەکی فرەکەلتوور و مێژوویی وەک شاری لەندەن بن. واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتودا وانەی ئەکادیمیەکانیان لە ناوەندە بەناوبانگەکانی دامەزراوەی (IFG) لە شارەکانی ئۆکسفۆرد و لەندەن دەست پێ بکەن، کە تایبەت دەبێ بە پەرەپێدانى تواناى زمانەوانى.



