کۆلێژی زانستە کارگێڕی و داراییەکان
ئەم کۆلێژە گرنگی بە شایستەکردن و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان لە بوارەکانی زانستە کارگێڕی و دارایییەکان دەدات. کۆلێژەکە بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان پلانی باشترکردن و پەرەپێدانی بەرنامە خوێندنییەکانی هەیە. کۆلێژەکە لە مامۆستا و وانەبێژانی بە توانا و شارەزا لە پسپۆڕییە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە. ئامانجی کۆلێژەکە ئەوەیە خوێندکارانی بە زانیاری و لێهاتووییە پێویستەکان لە بوارەکانی خوێندن دابین بکات و خوێندنی تیۆری بە ژیانی ڕاستەقینەی کارەوە پەیوەست بکات. بەم شێوەیە، کۆلێژەکە هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی بازاڕی کار دابین بکات. شێوازەکانی وانەوتنەوەی بەکارهاتوو لە کۆلێژدا خاوەنی کوالێتییەکی تەکنیکی بەرزن، بۆ بەدیهێنانی بینین و ئەرکەکانی کۆلێژ.

كارگێری كار
بەرنامەی بهشی كارگێری كار لە زانکۆی جیهان بەرنامەیەکی گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ژینگەی بازرگانیی ئاڵۆز و پڕ لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ. ئەم بەرنامەیە بە مەبەستی دابینکردنی زانیاری و لێهاتووییە پێویستەکان بۆ خوێندکارانی بواری بازرگانی داڕێژراوە، لەوانە شیکردنەوە و تواناکانی پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی بازرگانی.

كارگێری گشتی
بەشی كارگێری گشتی خوێندنێکی گشتگیر لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی گشتی پێشکەش دەکات. کۆرسییەکانی بەشەکە پێداویستییە سەرەکییەکان لەخۆدەگرن کە خوێندکاران لە ڕێگەیانەوە دەتوانن زانیاری و لێهاتووییە پێویستەکان بۆ کارکردن لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی گشتی بەدەست بهێنن.

ژمێریاری
ئەم بەشە یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی زانکۆی جیهان–هەولێر. لە دوای دامەزراندنی لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە، بەشەکە بەردەوام گەشەی کردووە و فراوانتر بووە، و ئێستا ژمارەی خوێندکاران و ئەندامانی کادرە ئەکادیمییەکەی زیاترە لە پێشوو.
