كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەش لە نێوان زانكۆی جیهان – هەولێر و زانكۆی هەولێری پزیشكی بۆ زانستەكانی بایۆلۆجی و تەندروستی (BIOHS’19)
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date ئایار 5, 2019
لەژێر چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رۆژی سێشەممە 30/4/2019 كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان زانكۆی جیهان / هەولێر و زانكۆی هەولێری پزیشكی بۆ زانستەكانی بایۆلۆجی و تەندروستی (BIOHS’19)بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری جەنابی وەزیر و بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری جەنابی وەزیر و دەیان كەسایەتی ئەكادیمی و توێژەرلە دەرەوە و ناوەوەی عێراق و ئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان د. نەوزاد یحیی باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆ و د. امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆ و گشت سەرۆك بەش و ئەندامانی دەستەی فێركاری و فەرمانبەرانی زانكۆی جیهان / هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد .
لەسەرتای كۆنفرانسەكەد هەریەك لە بەڕێزان د. نوزاد یحیی باجگر ووتەی بەخێرهێنان و پ.د. امجد صابر دەلۆ ووتەی خۆیان پێشكەش كرد . پاشان بەڕێز د. خطاب مصطفى احمد نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ووتەی خۆی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد . پاشان دەستكرا بە دانیشتن و تەوەرەكانیی كۆنفرانس و گفتووگۆی چڕی نێوان توێژەران دەربارەی توێژینەوە بەشداربووەكان دەستی پێكرد . لە دوا تەوەری كۆنفرانسەكە ، مەراسیمی دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر توێژەران لەلایەن هەریەك لە سەرۆكی دەستەی ئەمینداران و سەرۆكی زانكۆی جیهان / هەولێر دەستیپێكرد و پاشان كۆتا بە كۆنفرانسەكە هێنرا . جێگەی باسە ، ئەم كۆنفرانسە رۆژانی 29 و 30 / 4/2019 بەردەوامی هەبوو .