لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی پێگەیاندنی ڕاهێنەران (ToT) هاوبەشی لەگەڵ سەندیکای ڕاهێنانی عێراقی ساز دەکات
- Categories بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی
- Date تەممووز 18, 2026
بە چاودێری پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، زانکۆى جیهان-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ “سەندیکای عێراقی بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان” و “دەزگای نەوارەس ئەلفورات”، خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە پێگەیاندنی ڕاهێنەرانی (ئاستی یەکەم) ئەنجامدا.
لەو خولەدا، کە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتی ١٥-١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی خولەکە بە وتەیەکی ئەندازیار محەمەد ئەلموسەوی، سەرۆکی سەندیکای عێراقی بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان و سەرۆکی ڕێکخراوی نەوارەس ئەلفورات بۆ پەرەپێدانی بەردەوام دەستیپێکرد، کە تیایدا تیشکی خستە سەر گرنگیی هاوبەشیی دامەزراوەیی لە بنیاتنانی تواناکان، پەرەپێدانی کارامەییەکان و چەسپاندنی کەلتووری ڕاهێنانی بەردەوام وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدان.
دواتر، مامۆستاى یاریدەدەر عومەر عادل بە نوێنەرایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد. پاشان جەختی لە بایەخی ئەم هاوبەشییە بەرهەمدارە لەگەڵ سەندیکا و ڕێکخراوی نەوارەس ئەلفورات کردەوە و ئاماژەی بە خەمخۆریی بەردەوامی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد بۆ پشتگیریکردن لەو پڕۆگرامە ڕاهێنانییانەی خزمەت بە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییە ئەکادیمی و دامەزراوەییەکان.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولەکەدا، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ کاروباری زانستی و کاروباری کارگێڕی، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاگری کۆلێژەکان، مامۆستایانی زانکۆ و ڕاهێنەران لە هەردوولا ئامادە بوون. پاشان بەرنامەى خولەکە دەستپێکرد، کە تیایدا (29) بەشداربوو لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و لە پارێزگاکانی (هەولێر، بەغداد، کەربەلا و بابیل) ئامادە بوون، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادرانی زانستی و کارگێڕیی زانکۆى زانکۆى جیهان-هەولێر. خولەکە چەندین تەوەرى سەرەکیی لە خۆگرتبوو، کە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر (عومەر عادل محەمەد عەلی)، سەرۆکی بەشی تەکنیکەکانی وێنەگرتنی تیشکی، لەگەڵ تیمی پسپۆڕی ڕاهێنان، وانەکانی خولەکەیانى بەشێوەى تیورى و پراکتیکى پێشکەش کرد و، تیایدا جەختیان لەسەر کارامەییەکانی ڕاهێنەری سەرکەوتوو کردەوە، لەوانە: هونەری پەیوەندیکردن و ئاخاوتن، بەڕێوەبردنی کات، ئامادەکردنی کاتالۆگی ڕاهێنان و چەندین کارامەیی پراکتیکی تر.
لە کۆتایی خولەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان، لەگەڵ محەمەد ئەلموسەوی، سەرۆکی سەندیکای عێراقی بۆ ڕاهێنان، بڕوانامەی سەرکەوتنیان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرد.
ئەم خولە لە چوارچێوەى یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان هەردوولا دێ و، دەسپێکێکە بۆ زنجیرەیەک پڕۆگرامی هاوبەشی داهاتوو، کە ئامانجیان پێگەیاندنی کادیری لێهاتوو و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاهێنان و پەرەپێدانە لە ناوەندە زانستی و پیشەییەکاندا.



