مامۆستایانی بەشەکانى (یاسا و، کارگێڕى کار) بەشدارى لە چالاکیەکى تایبەت بە بە تەکنەلۆژیای شەمەندەفەری خێرا لە چین دەکەن
- Categories بەشی كارگێڕی كار, بەشی یاسا
- Date تەممووز 12, 2026
ڕۆژی یەک شەممە، رێکەوتی(12/07/2026) – لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی لە چین، ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی جیهان – هەولێر بەشدارییان لە سیمنارێکی تایبەت کرد کە لەلایەن Xiao Song پێشکەش کرا و تایبەت بوو بە نوێترین پەرەسەندنەکانی تەکنەلۆژیای شەمەندەفەری خێرا.
ئەم سیمنارە بە بەشداری د. عمر زوبیر ظاهر، سەرۆکی بەشی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، و مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر لە بەشی کارگێری کار، لە زانکۆی جیهان – هەولێر ئەنجامدرا.
لە ماوەی سیمنارەکەدا، پێشکەشکار باس لە بنەماکانی سیستەمی شەمەندەفەری خێرا کرد و جیاوازی نێوان سیستەمی جێگیر و سیستەمی داینامیکی بەکارهاتوو لە شەمەندەفەرە مۆدێرنەکان ڕوونکردەوە. هەروەها، سیستەمی پانتۆگراف و کاتینەری، و لایەنەکانی میکانیکی، کارەبایی و ماددەیی وەک گواستنەوەی هێز، لەرزین و پاراستنی ئەمنی کارەبایی باس کرا.
هەروەها سیمنارەکە گرنگی سیسەمی داینامیکی نێوان شەمەندەفەر و ڕێڵی شەمەندەفەر خستە ڕوو، لە کۆتایی سیمنارەکەدا، گرنگی پەیوەندی نێوان پانتۆگراف و کاتینەری، شەمەندەفەر و ڕێڵ، و هاوکێشەی فلوید و جەستە وەک سێ بنەمای سەرەکی بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی سەلامەتی شەمەندەفەری خێراو باس کرا.
لە کۆتایی سیمنارەکەدا، هەموو بەشداربووان بە ئەنجامدانی چالاکییەکی سیمنارەکەیان تەواو کرد، کە هاوکاری و پەیوەندی لەنێوان بەشداربوواندا پەرەپێدا.



