مامۆستایەکی بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە وڵاتی چین باس لە ئەزمون و کەلتورى کوردستان دەکات
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date تەممووز 11, 2026
لە درێژەی چالاکییە زانستییەکانی لە وڵاتی چین، مامۆستای یاریدەدەر (لانا شەهاب ئەحمەد) لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٦، سمینارێکی زانستیی بەناونیشانی “بنیاتنانی تیمی بەهێز لە ڕێگەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی کلتوورییەوە” لە شاری فۆژو پێشکەش کرد.
سمینارەکە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی “China Aid” بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەک لە پسپۆڕانی وڵاتانی جیاواز بەشدار بوون. لە سمینارەکەدا، مامۆستا لانا شەهاب تیشکی خستە سەر گرنگیی کاری هەرەوەزی و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە فرەچەشنیی کەلتووری و زانستی بۆ سەرکەوتنی تیمە ئەندازیارییەکان.
هاوکات، مامۆستاکەى زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ ناساندنی هەرێمی کوردستان و مێژوو و کەلتووری ڕەسەنی کورد، هەروەها تیشکی خستە سەر دەستکەوتە ئەکادیمییەکان و دیدگای زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ خوێندنی باڵا و هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان، کە ئەمەش بووە جێی سەرنج و گفتوگۆی ئەرێنیی بەشداربووان.



