مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی سەردانی “کۆلێژی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک” لە کۆمارى میللى چین دەکات
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date تەممووز 14, 2026
لە ڕێکەوتی ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٦، مامۆستای یاریدەدەر (لانا شەهاب ئەحمەد) لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانی “کۆلێژی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک (Intelligent Construction Industry College)”ی کرد لە پارێزگای فۆجین لە کۆماری میللیی چین.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی “پەرەپێدانی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک بۆ وڵاتانی ڕێگەی ئاوریشم” بوو کە لەلایەن پڕۆگرامی (China Aid) ڕێکخرابوو. لە چوارچێوەی ئەم گەشتە زانستییەدا، مامۆستا لانا شەهاب ئەحمەد لەگەڵ خاتوو (Chen Yuny) لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئەزموونە ئەکادیمییەکان ئاڵوگۆڕ کران و گفتوگۆی ورد کرا دەربارەی دەرفەتەکانی هاوکاریی داهاتوو لە بوارەکانی بیناسازیی زیرەک، پەروەردەی تەلارسازی، ئەندازیاریی شارستانی و توێژینەوەی زانستی.
سەردانەکە هەروەها چەندین گفتوگۆی گرنگی لەخۆگرتبوو دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و ئاڵوگۆڕی مەعریفە لە نێوان هەردوو دامەزراوەکەدا. لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر لانا شەهاب ئەحمەد لە نزیكەوە ئاشنای پڕۆگرامە ئەکادیمییەکانی کۆلێژەکە و دامەزراوە فێرکارییە پێشکەوتووەکانی بوو، لەگەڵ تێبینی کردنی نوێترین شێواز و تەکنیکەکانی کارکردن لە بوارەکانی بیناسازیی زیرەک، ئەندازیاریی شارستانی و خوێندنی پیشەیی.ل
ە کۆتایی سەردانەکەدا، بەشى میدیایی “کۆلێژی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک” چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ مامۆستاى یاریدەدەر لانا شەهاب ئەحمەد ئەنجامدا، کە تێیدا تیشکی خستە سەر پاشخانی ئەکادیمیی خۆی، ئەزموونی لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی (China Aid) و، دیدگای خۆی بۆ گرنگیی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە پەرەپێدانی خوێندنی باڵا و پیشەسازیی بیناسازیی زیرەکدا.



