پاڵەوانێتی هێزی لەشى کوردستان لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو
لە بەرامبەر میوانداریکردنى پاڵەوانێتی هێزی لەشى کوردستانى کرد، یەکێتى ناوەندى هێزی لەشى کوردستان سوپاسنامەیەکى پێشکەشى سەرۆکایەتى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.
لە ڕۆژانى پێنچ شەممە و هەینى ڕێکەوتى (15-16/9/2022) لە هۆڵی داخراوی زانکۆی جیهان-بەچاودێرى لێژنەى ئۆڵمپى کوردستان و یەکێتى ناوەندى هێزى لەشى کوردستان- بدلات و کلاسیک و بەسەرپەرشتى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر پاڵەوانێتی هێزی لەشى کوردستانى بەڕێوەچوو. لە میانەى بەڕێوەچوونى پاڵەوانیەتیەکەدا (120) یاریزان کە نوێنەرایەتی (24) یانەیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکرد بە کێشی جیاواز بەشداریان کرد.
لە کۆتاییدا مەدالیا و بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن و دکتۆر ژیان جەمال سەرۆکی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و مامۆستاى یاریدەدەری عادل حسێن سەرۆکی بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەنوێنەرایەتى زانکۆ پێشکەشى یاریزانانى براوە کرا، لە بەرامبەردا یەکێتى ناوەندى هێزی لەشى کوردستان سوپاسنامەیەکى تایبەتى پێشکەشى سەرۆکایەتى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر کرد، کە یارمەتیدەر بوون لە سەرکەوتنی پاڵەوانێتییەکە.