پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوورى لە هەولێر کرد
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date ئاب 6, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنی 6/8/2026، شاندێکی باڵای زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرۆکایەتى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆ، سەردانی کونسوڵگەری گشتیی کۆماری کۆریایان لە شاری هەولێر کرد و، لەلایەن ئیون – گیوو شیم (Eoon-Gyo SHIM) کونسوڵی گشتی بە گەرمى پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارێکدا، کە بە ئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم کاکەیی یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و دکتۆر ساڵح مستەفا ساڵح بەڕێوەبەرى ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ پیرۆزبایی لە ئیون – گیوو شیم (Eoon-Gyo SHIM) کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان. هەر لەو چوارچێوەیەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەکانی نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور کرد، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر لە بواری توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی پرۆسەى فێربوون و سوودوەرگرتن لە ئەزمونە سەرکەوتووەکان.
لە لایەکی دیکەوە، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان، ئاماژەی بە گرنگى پتەوکردنى پەیوەندییە زانستیی و ئەکادیمیەکانى نێوان زانکۆکانى وڵاتەکەى و زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، ئامادەیی خۆی نیشان دا کە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی زانکۆى جیهان-هەولێر بکات بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئاگادارى پڕۆژە و ژینگەى زانستیی زانکۆکە بێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئەنجامدانی چالاکییەکی نێودەوڵەتیی هاوبەش کرا، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا لە ناو کەمپەسی زانکۆ و بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵگەری کۆریا بەڕێوە بچێت. ئەم هەوڵە وەک هەنگاوێک بۆ ئاشناکردنی فێرخوازان بە کەلتوور و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی کۆریا و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ خستە ڕو.
کۆبوونەوەکە بە گۆڕینەوەی چەندین پێشنیاز بۆ داهاتووی پڕۆژە زانستییەکان و دووپاتکردنەوەی بەردەوامیی هەماهەنگییەکان کۆتایی پێ هات.



