
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە دووەمین شاندی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 26, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 25/10/2026، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، پێشوازی لە دووەمین شاندی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەسەرۆکایەتى نادية جعفر نصيف یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی کرد.
لە دیدارێکدا، کە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید، یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان و، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەچوو، لایەنە جیاوازەکانى خولى ڕاهێنانەکە و گرنگیەکانى تاوتوێکرا.
جەختکردنەوە لەسەر پەرەپێدانی تواناکان:
لە میانەى دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەخێرهاتنی گەرمی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا دووەمین خولی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەکەنەوە.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ جەختی لەسەر کارنامەی نەگۆڕی زانکۆ کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئاستی ئەکادیمی و پەرەپێدانى تواناى فەرمانبەران لە دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و، ڕایگەیاند: زانکۆ لەسەر ئەم بەرنامەیە بەردەوام دەبێت و خولی پسپۆڕیی دی لە بوارە جیاوازەکاندا ڕێک دەخات.
لە بەرامبەردا، نادية جعفر نصيف یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی سوپاسى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەم خولە، هەروەک بە گرنگیەوە باسى لە پێویستى ئەم جۆرە خولانە کرد بۆ پەرەپێدانى تواناى فەرمانبەران لە دامەزراوەکانى دەوڵەت.
دەستپێکردنی خول:
دوابەدوای دیدارەکە، خولى ڕاهێنانییەکە لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیییەکان بۆ فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی دامەزراوە جیاوازەکانى وەزارەتى بازرگانى عێراق دەستی پێ کرد.
شاندی بەشداربووی وەزارەتی بازرگانی عێراق پێکهاتوون لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و نوسینگەی بریکاری ئابووری:
- نادية جعفر نصيف — یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی.
- سهير عباس جابر — بەڕێوەبەرى بەشى سەرچاوە مرۆییەکان.
- عباس حسون مطر — بەڕێوەبەرى بەشى کاروبارى فەرمانبەرانى کۆمپانیاکان.
- رند حلمي عبد الجبار — یاریدەدەرى بەڕێوەبەر.
- محمد خضير عباس — سەرۆکى تێبینەرایەتى لە نوسینگەى بریکارى وەزیر بۆ کاروبارى ئابوورى.
ئەنجامی دیدارەکە:
لە کۆتاییدا، ئەندامانی شاندی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرۆکى زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد بۆ پێشوازیی گەرم و دابینکردنی ژینگەیەکی زانستیی شایستە بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان.



