
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی دەکات
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 18, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 17/11/2026، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتى محەممەد ئەلسەڕای بەرپرسی جێبەجێکار لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، باکووری ئەفریقا و، ماتیەس ستام بەڕێوەبەری بەشی بەرنامەکانی کەناڵەکە کرد.
لە دیدارێکدا، کە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم کاکەیی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار عەبدولکەریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و، فێرخوازان، بەڕێوەچوو گفتوگۆ لەبارەى ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەش و، مەشقپێکردنی فێرخوازان کرا.
بایەخدا بە ژێرخانی بەشی ڕاگەیاندن:
لە سەرەتاى دیدارەکەدا پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەخێرهاتنى شاندى میوان کرد، هاوکات کورتەیەکى لەبارەى زانکۆى جیهان-هەولێر پێشکەش بە شاندى میوان کرد و، ئاماژەى بەو دەسکەوتە زانستى و ئەکادیمانە کرد، کە زانکۆکە بەدەستهێناوە.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى دانانى نەخشەڕێگەیەک بۆ دەستپێکردنی بەرنامەی مەشق و، ڕاهێنانی فێرخوازان بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پیشەییی کەناڵی (DW) کرا، لەگەڵ پێویستى ئاڵوگۆڕی سەردانە ئەکادیمییەکان لە نێوان مامۆستایان و، کادیرانی کەناڵەکە، سەرەڕای هاوکاریکردن لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی هاوبەش کە ڕەنگدانەوەی واقیعی ڕۆشنبیری و، ئەکادیمیی هەرێمی کوردستان و، عێراق بێت و، پاشان لە ڕێگەی سەکۆ نێودەوڵەتییەکانی کەناڵەکەوە پەخش بکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ جەختی لەسەر پەرۆشیی زانکۆ بۆ بنیادنانی هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ دامەزراوە میدیایییە نێودەوڵەتییە پێشەنگەکان کردەوە؛ لەم بارەیەوە ماتیەس ستام سەرسامیی خۆی بە ژێرخان و، ئاستی ئەکادیمی و، تەکنیکیی پێشکەوتووی زانکۆ دەربڕی.
کۆتایی دیدارەکە:
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر خواستی هاوبەش کردەوە بۆ هەنگاونان بەرەو واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی فەرمی (MoU) لە نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و، کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی کرایەوە.
You may also like
گروپێک لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن پیشانگەیەكی هونەری لە شاری هەولێر بەسەر دەكەنەوە

