
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەکات
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 23, 2026
ڕۆژی
یەکشەممە ڕێککەوتی 22/11/2026، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی
جیهان-هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە سەرۆکایەتی حەمزە
ئیحسان عەلی بەڕێوەبەری بەشی خانەنشینی لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتەکە
کرد.
لە
دیدارێکدا، کە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ کاروباری زانستی و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار عەبدولکەریم
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری فێرخوازان و، کارگێڕی، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر
و بەرپرسی تر لە فەرمانگە جیاوازەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیبوون گفتوگۆ
لەسەر چەند بابەتێکى گرنگ کرا.
ڕۆڵی
زانکۆ لە پەرەپێدانی دامەزراوە حکومییەکاندا
لە میانەی دیدارەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد
سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، دوای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان، تیشکی
خستە سەر پێگەی زانستی و، ئەکادیمیی زانکۆی جیهان-هەولێر، کۆلێژ و، بەشە زانستییە
جیاوازەکانی و، ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی لە بواری خوێندنی باڵا و، تەکنەلۆژیادا
بەدەستی هێناون.
هەروەها
سەرۆکی زانکۆى جیهان-هەولێر باسی لە گرنگی خول و، پڕۆسەی مەشق و، ڕاهێنانی
بەردەوام بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و، پەرەپێدان بە توانا کارگێڕی و،
تەکنیکییەکانی فەرمانبەران کرد. هاوکات، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ ئاماژەی
بە هەوڵ و، دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد بۆ یارمەتیدان و،
پاڵپشتیکردنی وەزارەت و، دامەزراوە جیاوازەکان لەسەر ئاستی عێراق و، هەرێمی
کوردستان، کە لە ڕێگەی بەش و سەنتەر و، ستافە پسپۆڕەکانییەوە بەردەوام خولی
ڕاهێنان و، پەرەپێدان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ نوێکردنەوەی سیستمی کارگێڕی و،
خزمەتکردنی زیاتری دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکاتەوە.
خولی
تایبەت بە وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە دامەزراوە حکومییەکان کرایەوە
لە
میانەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگی خولی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە دامەزراوە
حکومییەکان کرا، کە ڕۆژى یەکشەممە لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەستپێکرد و بۆ ماوەی
پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بۆ ئەوەش شاندى
میوان بە هەنگاوێکى گرنگ وەسفکرد بۆ پەرەپێدانی توانای فەرمانبەران و،
بەدیجیتاڵیکردنی کاروباری کارگێڕی و، دارایی لە دامەزراوە حکومییەکان بە گشتى و
وەزارەتى بازرگانى عێراق بەتایبەت.
ئامادەیی
زانکۆ
لە کۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆکى زانکۆی
جیهان-هەولێر خۆشحاڵیی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و، ئامادەیی تەواوی زانکۆی بۆ
پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و، پاڵپشتییەکی زانستی بۆ سەرخستنی خولەکە نیشان دا،
هەردوولاش جەختیان لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی زانستی و، مەشقی لە نێوان زانکۆی
جیهان-هەولێر و، وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا کردەوە.
ستایشى
زانکۆى جیهان-هەولێر
لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی وەزارەتی بازرگانی
عێراق سوپاسى سەرۆکى زانکۆی جیهان-هەولێر و ستافى زانکۆ کرد لە بەرامبەر پێشوازیی
گەرم و، ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە و، پەرەپێدان بە توانا و لێهاتویەکانیان.



