
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر ، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی شاریقە واژۆ کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 26, 2026
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتی 26ی تشرینی دووەمی 2026، لە ئیمارەتی شاریقە لە دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر عیسامەددین عەجەمی سەرۆکی زانکۆی شاریقە دیدارێکی ئەکادیمیی گرنگیان ئەنجام دا.
لە میانەی دیدارەکەدا، دوای تاوتوێکردنی پەیوەندییە زانستییەکان و، جەخت لەسەر پەرەپێدانی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی توێژینەوەی زانستی و خوێندنی باڵاى نێوانیان کردەوە، پاشان یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان (MoU) وەک چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان، خزمەتکردنی کۆمەڵگە و، پشتگیریکردنی پەرەپێدانی بەردەوام واژۆ کرد.
بوارە سەرەکییەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو زانکۆ بەپێ بەندەکانی یاداشتنامەکە، بوارەکانی هاوکاری نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و، زانکۆی شاریقە چەندین تەوەری ستراتیژی لەخۆ دەگرێت، لەوانە:
- ئاڵوگۆڕی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە، توێژەران، فەرمانبەران و، فێرخوازان لە هەردوو ئاستی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا.
- هاوکاریکردن لە پێشکەشکردنی بەرنامەی ئەکادیمی هاوبەش و دوولایەنە، لەگەڵ پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن، فێربوونی ئەلیکترۆنی و، سەرپەرشتیکردنی هاوبەشی فێرخوازان.
- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی هاوبەش، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان، ڕێکخستنی کۆنفرانس، سیمپۆزیۆم و، خولی ڕاهێنانی هاوبەش.
- ئاڵوگۆڕی بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان، داتا دامەزراوەیییەکان و، ئەزموونەکان لە بوارەکانی ڕاوێژکاری، پەرەپێدانی پیشەیی و، ڕاگەیاندنی دامەزراوەییدا.
میکانیزمەکانی جێبەجێکردن
بۆ بەجێگەیاندنی بڕگەکانی ئەم یاداشتنامەیە، وەک ئەوەى لە بڕگەکانى دیکەدا جەختى لەسەر کراوەتەوە هەردوو زانکۆ ڕێککەوتن کار بۆ هەماهەنگیکردنی چالاکییە زانستی، ڕۆشنبیری و، ڕاهێنانەکان و، داڕشتنی پاشکۆی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان بکە.
ماوەی کارپێکردنی یاداشتنامەکە
ئەم یاداشتنامەیە لە ڕێککەوتی واژۆکردنییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری پێ دەکرێت و، بە ڕەزامەندیی هەردوولا دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە.
فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییەکان
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو سەرۆک زانکۆ خۆشحاڵیی خۆیان بە واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە دەربڕی و، هیوایان خواست خاڵەکانى ببێتە پردێکی زانستیی بەهێز بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونە ئەکادیمییەکان و، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و توێژینەوە لە زانکۆی جیهان-هەولێر و زانکۆی شاریقەدا.
هەر بەو بۆنەیەوە پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر درع و لگۆى زانکۆى جیهان-هەولێرى پێشکەشى پڕۆفیسۆر دکتۆر عیسامەددین عەجەمی سەرۆکی زانکۆی شاریقە کرد.



