Back

ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ

مامۆستا و توێژەرە دڵسۆزەکان

فێرخوازە ئازیزەکان و کارمەندانی ماندوونەناس

 

 بە شانازی و خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی تۆمارکردنی دەستکەوتێکی زانستیی بێوێنە و مێژوویی لە ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی “تایمز” بۆ پەرەپێدانى بەردەوام (THE Sustainability Impact Ratings-2026) .

لەم ڕیزبەندییەدا زانکۆکەمان جارێکی تر سەلماندی کە نەک تەنها لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا ناوەندێکی درەوشاوەی زانست و پێشکەوتنە. بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و، پلەی پێنجەم لەسەر ئاستی عێراق، هاوکات بەرزبوونەوەی پێگەی جیهانیمان بۆ لوتکەی (601–800) لە نێوان زیاتر لە 1600 زانکۆ و دامەزراوەی ئەکادیمیدا، بازدانێکی ستراتیژی گەورەیە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەدیهاتووە.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، بەڕێکەوت نەهاتووە؛ بەڵکو بەرهەمی ڕاستەقینەی ڕوانگە و ستراتیژی ڕوونی ئەنجومەنی زانکۆ و، شەونخونی و ماندووبوونی ئێوەی مامۆستا و توێژەرانی بەڕێز و، دڵسۆزی کارمەندانی هاوکار و، لێهاتوویی و کۆششی فێرخوازە ئازیزەکانمانە.

بەو بۆنەیەوە وەک سەرۆکى زانکۆی جیهان-هەولێر دەستی یەک بە یەکتان دەگوشم و هیوای بەردەوامی و سەرکوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم. ئەم دەستکەوتە متمانەیەکی گەورەترمان پێ دەبەخشێت بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە لوتکە و پێکەوە بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر و زانستیتر هەنگاو بنێین.

پیرۆز بێت لە هەموو لایەک و هەر شەکاوە بێت ناوی زانکۆی جیهان-هەولێر.

 

پڕۆفیسۆر

دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ

سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر