ڕێككەوتننامەی پاریس و گرنگییەكانی ئەو ڕێكەتننامەیە لە سمینارى فێرخوازێکدا
لە درێژەى کاروچالاکیەکانى سەرۆکایەتى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دیبلۆماسییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە پێناو دەرخستنى توانا و لێهاتووى فێرخوازان، سمینارێکى بۆ (سروشت خضر عەزیز) ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە لە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠٢١) لە هۆڵی (VIP) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، تایبەت بوو (ڕێككەوتننامەی پاریس و گرنگییەكانی ئەو ڕێكەتننامەیە).
لە سمینارەکەدا، کە بە سەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر محمود اسماعیل) بەڕێوەچوو، ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە ئامادەیبوون، لەلایەن فێرخوازەکە بەوردى باس لە لایەنە جیاکانى ئەو ڕێکەوتنامەیە و کاریگەرییەکەى کرا.