گرنگترین چالاكیەكانی بەشی ژمێریاری زانكۆی جیهان/ هەولێر لە ساڵی خوێندنی 2018 – 2019
زانکۆ گرنگترین سەرچاوەی زانستە بەڵام تەنها بایه‌خ به زانست نادات، به‌ڵکو جێگای دروستکردنی نه‌وه‌کانه و چه‌ندها چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و چالاکیانه ده‌بێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌رخستنی توانای ستافی مامۆستایان و قوتابیان و هوکارێكیش بۆ دروستکردنی كەسایەتیان .
ئەم خاڵانەی خوارەوە گرنگترن چالاكیەكانی به‌شی ژمێریاری زانکۆی جیهان _هه‌ولێرە بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 :
1- له رێکه‌وتی 12 / 5 / 2019 دروستکردنی تابلۆی زاراوەكانی ژمیریاری به زمانی جیاواز .
2- له رێکه‌وتی 3 / 5 / 2019 بەشی ژمێریاری پاڵەوانیەتی زانكۆی بەدەست هێنا .
3- له رێکه‌وتی 10 / 5 / 2019 بڵاوبونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یەکی زانستی د.نارسیا نارالله له گۆڤاری International Journal For Engineering and Management Research
4- له رێکه‌وتی 9 / 5 / 2019 بڵاوكردنەوەی توێژینه‌وه‌یەکی زانستی د.نارسیا نارالله له گۆڤاری journal of finance and banking studies
5- له رێکه‌وتی 2 / 5 / 2019 به‌شی ژمێریاری پێشوازی له شاندێکی په‌یمانگه ی ته‌کنیکی که‌رکوک دەكات .ئامانج له‌و سه‌ردانیه ئاشنابوونی شانده‌که بوو به پڕۆسه‌ی خوێندن له زانکۆی جیهان- هه‌ولێر .
6- له رێکه‌وتی 24 / 4 / 2019 قوتابیانی قۆناغی چوار سیمینارێك پێشكەش دەكەن لەسەر بابەتی سیستمی زانیاری ژمیریاری .
7- له رێکه‌وتی 16 / 4 / 2019 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر سوپاس و پێ‌زانین ئاراستەی مامۆستایانی به‌شی ژمێریاری دەكات بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونیان له جێبەجێكردنی ئه‌رک و کارهکهنیان به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک .
8- – له رێکه‌وتی 15 / 4 / 2019 بەشی ژمێریاری سەردانی پیشانگەی هایتێكس بۆ تەكنەلۆژیا دەكات .
9 – له رێکه‌وتی 10/ 4 / 2019 مامۆستایەکی به‌شی ژمێریاری له کۆنفرانسێکی زانستی به‌شداری دەكات له بواری ژمێریاری و کارگێری و ئابووری وسیاسی که له‌لایەن زانکۆی تیشکی هه‌ولێر رێکخرا بو .
10 – – له رێکه‌وتی 8/ 4 / 2019 نوێنەری بەشی ژمێریاری بەشداری لە تاوتوێكردنی ماستەر نامەیەك دەكات .
11 – له رێکه‌وتی 31 / 1 / 2019 به‌شی ژمێریاری زانكۆی جیهان هه‌ولێر به‌شداری كرد له دیدارێكی ته‌له‌فزیونی كه‌نالی ئاسمانی رووداو بە ناونیشانی (هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی لە ناوچەكەدا( .
12 – له رێکه‌وتی 31 / 1 / 2019 بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك له تۆمسۆن رۆیترز به ناونیشانی :
“Developing a Software for Diagnosing Heart Disease via Data Mining Techniques”له گۆڤاری ADCAIJ( Advances in Distributed Computing and Artificial Intelligence Journal)
13 – له رێکه‌وتی 30 / 10 / 2019 توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆی ساوس وێڵز / به‌ریتانیا به ناونیشانی : ” Critically Evaluate the Capabilities of Ultrasonic Techniques Used for Tracing Defects in Laminated Composite Materials”
15 – له رێکه‌وتی 10 / 11 / 2018 بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی ژمێریار .