
گروپێک لە فێرخوازانی بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بڕوانامەی ناوبژیوانیی تۆپی پێی بچووککراوەی ئاستی 2ی کوردستانیان بەدەست هێنا
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان
- Date ئەیلوول 30, 2026
لە چوارچێوەی چالاکییە وەرزشییەکاندا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی کوردستان بە هاوکاریی لقی هەولێری فیدراسیۆنەکە، خولێکی ناوبژیوانیی تۆپی پێی بچووککراوەی (ئاستی 2ی کوردستان)ی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
ئەم خولە لە ڕۆژانی 26 و 27 و 28/09/2026 بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، کە تێیدا 48 ناوبژیوان لە هەردوو ڕەگەزی کچان و کوڕان بەشدارییان تێدا کرد و، وانەکان بە شێوازی تیۆریی و پرۆسەیی لەلایەن مامۆستا شوان ئەفراسیاب، وانەبێژ و ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش کران.
لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لە فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر کە پێکهاتبوون لە (رامین فرمان کریمخان و، عمر اسماعیل میرخان) فێرخوازانی قۆناغی چوارەم و، (احمد عبدالکریم ابراهیم و، احمد عبدالرحیم قادر و، ئیلاف ئومێد یونس) فێرخوازانی قۆناغی دووەم بەشدارییەکى کاراى خولەکەیان کرد و، توانییان بە سەرکەوتوویی خولەکە تەواو بکهن و بڕوانامەی ناوبژیوانیی ئاستی 2ی کوردستان لە یاریی تۆپی پێی بچووککراوەدا بەدەست بێنن.
لە کۆتایی خولەکەشدا و لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی دەرچوون و دەستخۆشی بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.



