
گروپێک لە مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە خولێکى ڕاهێنانى پەرەپێدانی کار کرد
- Categories بەشى پەروەردەی گشتی, بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی, بەشی راگەیاندن, ههواڵ و چالاكیهكان
- Date ئەیلوول 19, 2026
گروپێک لە مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشدارییان لە خولێکى تایبەت بە (Career Development Skills) کرد، لەو خولەدا کە لە سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی زانکۆی سەڵاحەدین ؛ ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی ١٤/٩/٢٠٢٦ دەستپێکرد و، بۆ ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.
لەو چوارچێوەیەدا، هەریەک لە مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهەدى قاسم ئاغا سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن، مامۆستاى یاریدەدەر عومەر محەمەد عادل سەرۆکى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى و، مامۆستاى یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید، مامۆستا لە بەشی پەروەردەی گشتی) بە نوێنەرایەتى زانکۆی جیهان–هەولێر، بەشداری لە خولی ڕاهێنانێک کرد.
لە خولەکەدا، کە زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر ڕێکخرابوو، ڕۆژانە وانەکان لەلایەن دکتۆر حسین ئەحمەد مستەفا پێشکەش دەکران، کە تێیدا باس و ڕوونکردنەوەی وردى لەسەر بابەتی Career Development Skills پێشکەش دەکرد؛ بە تایبەتی لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ئەم توانا و لێهاتووییانە لە پۆلەکانی خوێندن بە شێوەیەکی کرداری و پراکتیکی، بۆ ئەوەی فێرخوازان بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئامانج و دەرئەنجامەکانی فێربوون بەدەست بهێنن.
هەر لە ڕۆژانى بەڕێوەچونى خولەکەدا جەخت لەسەر کۆمەڵێک بابەتى گرنگ بۆ چۆنیەتى هۆشیارکردنەوەى فێرخوازان و بەرزکردنەوەى ئاستى توانا و لێهاتوویان کرایەوە، هاوکات گرنگیدان بە پەرەپێدانی توانا کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکان، بە تایبەتی Communication Skills، لایەنێکى دیکەى خولەکە بوو، بۆ ئەوەش جەخت لەسەر چۆنیەتی قسەکردن، هەڵسوکەوت، بەکارهێنانی زمانی جەستە لە شوێن و کەلتووری جیاواز، و چۆنیەتی بوون بە Public Speakerێکی کاریگەر.
لە بەشێکی تری خولەکەدا، جەخت پێویستى ئاگادارکردنەوەى فێرخوازان لە پێویستییەکانی بازاری کار و پیشەکان کرایەوە.بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجانەش لە خولەکەدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی مامۆستایان و ڕاهێنەران کرایەوە، ئەوەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی میتۆدی هاوچەرخ بۆ ئامادەکردنی فێرخوازان و ڕاهێنانیان لەسەر لێهاتووییەکانی بازاڕی کار بەپێی پێوەری نێودەوڵەتییەکانی دڵنیایی جۆریی و، گوستنەوەی ئەزموون و زانیارییەکان (Institutional Knowledge Transfer) بۆ سەرکردایەتیکردنی وۆرکشۆپی ناوخۆیی لە زانکۆدا.
لە ڕۆژانى کۆتایی خولەکەشدا، بابەتی چارەسەرکردنی کێشەکان (Problem Solving) و Critical Thinking لە شوێنی کار و شێواز و تەکنیکەکانی پەرەپێدانی ئەم توانایانە تاوتوێ کران. لە ڕۆژانى خولەکەشدا مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییەکى کاراى گفتوگۆکانیان کرد و، ئەزمونەکانیان لەگەڵ بەشداربوانى خولەکەدا هاوبەشى پێکرد.
لە زانکۆی جیهان–هەولێر بۆ ماوەی شەش ساڵە بابەتی (Communication Skills) لە گشت بەشە زانستییەکاندا دەخوێنێت. لەم بابەتەدا، بە پێی پسپۆڕی و پێویستییەکانی فێرخوازان، ڕاهێنانی کرداری بۆ باشترکردنی تواناکان و لێهاتووییەکانیان پێشکەش دەکرێت، لە پاڵ ئەو زانیارییە ئەکادیمییەی کە وەریدەگرن، لە پێناو ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بازاری کار.



