ئاگادارییەکى گرنگ بۆ خوازیارانى زمانى ئینگلیزى
لە پێناو کارئاسانیکردن بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ فێربوونى زمانى ئینگلیزى و، لە بەردەوامى چالاکیەکانى سەرۆکایەتى بهشی زمانی ئینگلیزی، یانەى زمان بۆ فێرخوازان دەکاتەوە.
بەشى زمانى ئینگلیزى له زانكۆی جیهان-هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا، ڕایدەگەێنێت کە بەشەکەیان یانهی زمانی ئینگلیزی (English Club) بۆ فێرخوازانى زانكۆكهمان دەکاتەوە، ئەوەش ڕونکراوەتەوە لە یانەکەدا چهند مامۆستایهكی ئهمریكی بهشدار دهبن.
هەر لە ئاگادارینامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، ئامانج لە کردنەوەى ئەو یانهیه بۆ بهرزكردنهوهی ئاستی زمانی ئینگلیزی فێرخوازانى بهشداربووە، ئەوەش له ڕێگەی ئهنجامدانی چاڵاكی جیاواز لهگهڵ فێرخوازان.
بەشى زمانى ئینگلیزى له زانكۆی جیهان-هەولێر ئەوەشى ڕونکردۆتەوە چالاكییەکان لە هەفتەیەکدا تهنها دوو ڕۆژ له كاتژمێر 2 تاكو 4 ئێواره دهبێت و، بۆ ماوهی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
بۆ خۆتۆمارکردن لەم دەرفەتە دەتوانیت بە کلیککردن (لێـــرە) بەشدارى لە چالاکیەکان بکەیت و خۆت فێرى زمانى ئینگلیزى بکەیت.