ئۆكسفۆرد یونفێرستی پرێس و زانكۆی جیهان – هه‌ولێر خولی هاوبه‌شی زمانی ئینگلیزی سازده‌كه‌ن
پاش نیوه‌رۆی رۆژی ٢٢-٥- ٢٠١٦ ، پ.ی. د. فوئاد مولود شریف یێشوازی له شاندێكی ئۆكسفۆرد یونیڤێرستی پرێس -نووسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد . كهلهبهرێزان سێتاچالیش هه‌ڵسورێنه‌ری ئۆكسفۆرد یونیڤێرستی پرێس و ئه‌ندامیه‌تی د. سام ئه‌حمه‌د ، پسپۆری زمانی ئینگلیزی و خاتوو باشاك پسپۆری زمانی ئینگلیزی پێكهاتنوون ، له‌دیدارێك دا باس له هاریكاری نێوان ههردوولاكرا بۆ كردنه‌وه‌ی خولی هاوبه‌شی زمانی ئینگلیزی و رێگاكانی وتنه‌وه‌ی وانه وهه‌ڵسه‌نگاندنی وانه بێ‌ژان . هه‌روا تاوتوێی پرۆسه‌ی فێركردنی به‌رده‌وامی زمانی ئینگلیزی كرا. هه‌رله‌م دیداره‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان ، به‌رێزان نزار عبدالره‌زاق سه‌رپه‌رشتیاری كۆلێژه‌كانی جیهان ، د. مه‌هسا مامۆستای زمانی ئینگلیزی و نه‌وزاد ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای جیهان ئاماده‌بوون .