
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی سەروەران ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 4, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 03/11/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر عەلی جەلال سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ بانکی سەرورن لە شاری هەولێر ڕێکخست.
ڕێکارە ژمێریارییە بانکییەکان:
لە سەرەتای سەردانە مەیدانییەکەدا، هونەر صابر عزیز لێپرسراوی بەشی ژمێریاری لە بانکەکە پێشوازیی لە فێرخوازان کرد، پاشان کورتەیەکى لەبارەى کاروبارى کارگێڕی، بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان و، ئەرکە ڕۆژانەکانی بەشەکەی بۆ فێرخوازان ڕوون کردەوە.
پاشان لێپرسراوی بەشی ژمێریاری؛ شیکردنەوەی وردی دەربارەی شێوازی تۆمارکردنی مامەڵە بانکییەکان، بەڕێوەبردنی حساباتی کڕیاران، مامەڵەکانی ڕاکێشان و، سپاردن، ئامادەکردنی ڕاپۆرتە دارایییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی نەختینە و، پەیڕوکردنی سیستمەکانی چاودێریی ناوخۆیی و، ڕێنمایییە بانکییەکان پێشکەش کرد، هاوکات فێرخوازانى بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشنابوون ڕێکارە ژمێریارییەکانی کەرتی بانکی کرد.
ئەنجامی سەردانەکە:
لە کۆتایی سەردانە مەیدانیەکەدا مامۆستای یاریدەدەر عەلی جەلال سەرپەرشتیارى چالاکیەکەى فێرخوازان سوپاسی هۆنەر صابر عزیز لێپرسراوی بەشی ژمێریاریی لە بانکی سەرورن کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە.



